"زێدان بڕیاریدا، گاریس به‌یل بفرۆشێت و مباپێ بخاته شوێنه‌كه‌ی"
میدیاكانی ئه‌مڕۆی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرایان كردووه كه زێدان بڕیاریداوه گاریس به‌یل بفرۆشێت و له چه‌ند رۆژی داهاتوو مباپێ بخاته شوێنه‌كه‌ی.
رۆژنامه‌كانی ماركا و ئاسی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 4 ئابی 2017، ئاشكرایان كردووه كه له‌م چه‌ند رۆژه‌دا به فه‌رمی كارگێرانی ریال مه‌درید گاریس به‌یل ده‌خه‌نه بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، له به‌رامبه‌ردا هه‌وڵه‌كانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ هێرشبه‌ری مۆناكۆ چڕ ده‌كه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كلیان مباپێ به ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه له چه‌ند رۆژی داهاتوو په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات و بۆ وه‌رزی نوێ هاوشانی كریستیانۆ و بێنزێما سیانه‌یه‌كی (MBC) له هێڵی پێشه‌وه‌ی شایانه‌كان دروست ده‌كه‌ن.
ماركا جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه یانه‌ی بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی مباپێ كشاوه‌ته‌وه، زیاتر هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی عوسمان دێمبلی هێرشبه‌ری لاوی دۆرتمۆند ده‌دات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، دوای ئه‌وه‌ی گاریس به‌یل له 4 یاری رابردووی له ئه‌مێریكا هیچ گۆڵێكی تۆمار نه‌كرد و ئاستێكی خراپی پێشكه‌ش كرد، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید هاوشانی زێدان له لۆس ئه‌نجلس گاڵاكسی ئه‌مێریكا كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كردووه و به فه‌رمی بڕیاریان له‌سه‌ر فرۆشتنی ئه‌ستێره وێڵزییه‌كه و هاتنی مباپێ داوه.
ماركا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه نزیكترین یانه له گاریس به‌یل، مانچێسته‌ر یونایتده، ره‌نگه گرێبه‌ستێك به 100 ملیۆن یۆرۆ له نێوان یانه‌ی شایانه و شه‌یتانه‌سووره‌كان له چه‌ند رۆژی داهاتوو واژۆ بكرێت.
گاریس به‌یلی 28 ساڵ، له هاوینی 2013 له یانه‌ی تۆتێنهامی ئینگلیزییه‌وه په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كردووه و گرێبه‌سته‌كه‌ی له 2022 كۆتایی دێت، به‌ڵام به گوێره‌ی میدیاكان یانه‌ی شایانه بڕیاریداوه پێش كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئه‌م یاریزانه بفرۆشێت.