"بێنزێما په‌یامێكی ماڵئاوایی بۆ ریال مه‌درید ده‌نێرێت"
كه‌ریم بێنزێما هێرشبه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه، له په‌یامه‌كه‌دا سووپاسی راهێنه‌ر و سه‌رۆك و هانده‌ران و یاریزانانی ریال مه‌درید ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ماركا، ئه‌و په‌یامه‌ی بێنزێما به نیشانه‌كانی رۆیشتنی ئه‌و یاریزانه بۆ ناپۆلی وه‌سف ده‌كات، به‌و پێیه‌ی له ئێستادا كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ناپۆلی به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی بێنزێما راسپاردووه.
كه‌ریم بێنزێما له تویته‌ر نووسیویه‌تی: 9 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر درێسی یانه‌ی ریال مه‌دریدم پۆشی، شانازی ده‌كه‌م كه له‌م ماوه‌یه‌دا خزمه‌تی لۆگۆ و درێسی ئه‌و یانه‌یه‌م كردووه، سووپاسی، راهێنه‌ر و سه‌رۆك و هانده‌ران و ئه‌و یاریزانانه ده‌كه‌م كه یاریم له‌گه‌ڵ كردوون و تا ماوم خۆم به قه‌رزداری هه‌موویان ده‌زانم.
بێنزێمای ته‌مه‌ن 31 ساڵ، له هاوینی 2009 له یانه‌ی لیۆن به 31 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید، تا ئێستا 412 یاری كردووه و 193 گۆڵ و 114 ئاسیستی هه‌بوو.