عه‌لی ره‌زا له شوانی و گاوانییه‌وه هات و كریستیانۆی دووچاری ریكۆردێكی ره‌ش كرد
عه‌لی ره‌زا بێرنوه‌ند، گۆڵپارێزی هه‌ڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران كه له مۆندیالی 2018 به ئاستێكی به‌رز بووه بابه‌تی گه‌رمی میدیاكانی جیهان، له‌گه‌ڵ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی لێدانه پێناڵتییه‌كه‌ی كریستیانۆ زیاتر سه‌رنجی میدیاكانی راكێشا.
پێگه‌ی گاردیانی بریتانیا، چیرۆكی پڕنه‌هامه‌تی ژیانی ئه‌و گۆڵپرێزه‌ی خستۆته‌ڕوو، هه‌ر له منداڵی شوانی و گاوانییه‌وه تا گه‌یشتن به مۆندیالی 2018ـی رووسیا.
عه‌لی ره‌زا له شوانی و گاوانییه‌وه به‌ره‌و مۆندیال
عه‌لی ره‌زای ته‌مه‌ن 25 سالآن كه ئێستا یاری بۆ یانه‌ی پێرسپۆلیسی ئێرانی ده‌كات، له خانه‌واده‌یه‌كی كۆچڕه‌و له ناوچه‌ی (سارابیاس ـ لۆرستان) له دایكبووه، سه‌رده‌می منداڵی هه‌ر له پاڵ چیا و ده‌شتایه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه به‌سه‌ر بردووه و به‌رده‌وامیش خه‌ریكی شوانی و گوانی بووه و پارێزگاری و چاودێری ئه‌و مێگه‌له مه‌ڕه‌ی كردووه كه په‌یوه‌ست بووه به ژیان و بژێوی خانه‌واده‌كه‌ی، به‌ره‌دوام خه‌ریكی له‌وه‌راندن و ده‌ستخستنی گژوگیا بووه بۆ مێگه‌له مه‌ڕه‌كه‌ی.
له هێرشبه‌رییه‌وه بۆ گۆڵپارێزی
دواتر عه‌لی ره‌زا له ته‌مه‌نی 10 ساڵی رووده‌كاته كارگه‌یه‌كی سارابیاس ده‌بێته خزمه‌تگوزار و پاشان له شوشتنگه‌یه‌كی ئۆتۆمبێل ده‌گرسیته‌وه و ژیانی كۆله‌مه‌رگی به‌ڕێ ده‌كات، ته‌نانه‌ت به زه‌حمه‌ت شوێنی خه‌وی بۆ پشوودان ده‌ستكه‌وتووه، له كاتی ده‌ستبه‌تاڵیش له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانی وه‌ك یاریزانێكی هێرشبه‌ر یاری بۆ تیمێكی نێوخۆیی ده‌كات به نێوی (داڵ پاران)، له نێو ئه‌و ناوچه زۆر یارمه‌تی ئه‌م تیمه‌ی ده‌دا و ناوبانگی پێ ده‌ركرد.
پاشان له ته‌مه‌نی 12 ساڵییه‌وه له‌وكاته‌ی گۆڵپارێزه‌كه‌یان تووشی پێكان ده‌بێت، عه‌لی ره‌زا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی شوێنی ده‌گرێته‌وه و به‌شێوازێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌ركه‌وت و به‌رده‌وام به‌رپه‌چی سه‌رجه‌م هێرشه‌كانی تیپی به‌رامبه‌ری ده‌دایه‌وه و زۆر به زحمه‌ت ده‌یانتوانی هێڵی گۆڵی عه‌لی ره‌زا ببه‌زێنن.
له‌ژێر ده‌ستی باوكێكی سته‌مكار ناوبانگی ده‌كرد
عه‌لی ره‌زا له لایه‌ن باوكییه‌وه زۆر دژایه‌تی ده‌كرا و به‌ربه‌ستی بۆ یاریكردن بۆ دروست ده‌كرا، له‌مباره‌یه‌وه گۆڵپارێزه‌كه‌ی ئێران راستییه تاڵه‌كانی ژیانی نه‌شاردۆته‌وه و به رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانیای گوتووه: باوكم هه‌میشه به‌توندی ئامۆژگاری ده‌كردم كه واز له وه‌رزش بێنم و خۆم به‌دبه‌خت نه‌كه‌م، به‌رده‌وام ناچاری ده‌كرد ببمه كرێكار و كاركه‌رێك له كارگه‌یه‌ك، نه‌ك وه‌رزش بكه‌م، ته‌نانه‌ت باوكم له ڕووی پاره‌وه حیسابێكی وردی له‌گه‌ڵ ده‌كردم بۆ ئه‌وه‌ی هیچ پاره و فلسێك بۆ جلوبه‌رگی وه‌رزشی خه‌رج نه‌كه‌م، بۆیه به‌رده‌وام به ده‌ستكێشێكی خراپ و دڕا‌و و هه‌ندێك جاریش به‌بێ ده‌ستكێش گۆڵپارێزیم كردووه.
له ده‌ستی باوكی ڕایكرد و له پێناو خه‌ونه‌كه‌ی پاره‌ی پاسی قه‌رز كرد و به‌ره‌و تاران رۆیشت
عه‌لی ره‌زا له پێناو خه‌ونه‌كه‌ی و گه‌ڕان به دوای شوێنێك بۆ ئه‌وه‌ی یاری لێ بكات بیری له رۆیشتن به‌ره‌و تاران كرده‌وه، بۆیه پاره‌ی گه‌شتی تارانی به قه‌رز له خزمه نزیكه‌كانی وه‌رگرت و به پاس به‌ره‌و پایته‌ختی ئێران به‌ڕێكه‌وت.
به‌لآم ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو هه‌ر له نێو ئه‌و پاسه‌ی گه‌شتی به‌ره‌و تاران پێكردووه چاوی به "فریشته‌ی خه‌ونه‌كان"ـی كه‌وتووه، به‌ڕێككه‌وت له نێو هه‌مان پاس چاوی به راهێنه‌رێكی تۆپی پێ به نێوی (حوسه‌ین فه‌یز) ده‌كه‌وێت كه راهێنه‌ری تیپێكی نێوخۆیی بووه، ئه‌م راهێنه‌ره عه‌لی ره‌زا ده‌باته تیپێك به مووچه‌ی مانگانه‌ی 200 هه‌زار تومه‌ن ده‌گاته (30 پاوه‌ند).
عه‌لی ره‌زا: به‌هۆی بێ پاره‌یی وه‌ك سواڵكه‌رم لێ هاتبوو
عه‌لی ره‌زا به یاریكردن بۆ ئه‌م تیپه گه‌یشته تروسكایه‌ك له خه‌ونه‌كانی، به‌ڵام هێشتا شوێنێكی ده‌ستنه‌كه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌وان تێیدا بخه‌وێت و پشوو وه‌ربگرێت، بۆیه به ناچاری شه‌وان له ده‌ورووبه‌ری تاوه‌ری ئازادی له تاران ده‌خه‌وێت و رۆژی به برسیه‌تی ده‌كرده‌وه، شه‌وێكیان یه‌كێك له ده‌ریاوانه‌كان پێشنیاری ژوورێكی له ماڵه‌كه‌ی خۆی بۆ عه‌لی ره‌زا كرد، گۆڵپارێزه‌كه‌ی ئێرانیش به خۆشحاڵییه‌وه رازیبووه، به‌ڵام نه‌متوانی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌م شوێنه بمێنمه‌وه.
عه‌لی ره‌زا ده‌ڵێت: ته‌نانه‌ت كاتێك په‌یوه‌ندیم به یانه‌یه‌كیش كرد، ئاماده‌نه‌بوون شوێنی خه‌وتن و خواردنم بۆ دابین بكه‌ن، بۆیه به ناچاری له‌به‌رده‌م ده‌رگای یانه‌كه‌م ده‌خه‌وتم و به‌یانیانیش به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه كه له نێوچاوانی منی ده‌دا به‌ئاگا ده‌هاتمه‌وه و سه‌یری ده‌وروبه‌ری خۆم ده‌كرد ده‌مبینی كه هه‌ندێك پاره‌ی ئاسنیان بۆ فڕێ‌دا بووم و وه‌ك سواڵكه‌رم لێ هاتبوو، منیش پاره‌كه‌م كۆده‌كرده‌وه و ده‌چووم نانی به‌یانیم پێ ده‌خوارد، هه‌مووان وایانده‌زانی سواڵكه‌رم.
عه‌لی ره‌زا به ڕێككه‌وت چاوی به عه‌لی دایی ده‌كه‌وێت
عه‌لی ره‌زا له درێژی گێرانه‌وه‌ی چیرۆكی پڕنه‌هامه‌تی خۆی بۆ پێگه‌ی گاردیان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات له‌وكاتانه‌ی له تاران ژیاوه، له شوشتنگه‌یه‌كی تاران كاری كردووه به ڕێككه‌وتن چاوی به عه‌لی دایی ده‌كه‌وێت وده‌ڵێت: رۆژێك به ڕێككه‌وت عه‌لی دایی ئه‌فسانه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران و یاریزانی پێشووی یانه‌ی بایرن میونشن سه‌یاره‌كه‌ی به‌ره‌و هه‌مان ئه‌و شوشتنگه دێنێت كه من كاری لێ ده‌كه‌م.
عه‌لی ره‌زا زیاتر ده‌ڵێت: له خاوه‌نی شوشتنگه‌كه داوای روخسه‌تم كرد بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌م پێ بدات قسه‌ی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ عه‌لی دایی بكه‌م و داوای یارمه‌تی لێ بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌م بێنێته دی و یانه‌یه‌كی باشم بۆ بدۆزێته‌وه، دواتر بیرم كرده‌وه و شه‌رم كرد كه قسه له‌گه‌ڵ عه‌لی دایی بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له ژیانی خۆمی ئاگادار بكه‌مه‌وه.
به‌ره‌و یانه‌یه‌كی گه‌وره، به‌ڵام هێشتا نه‌هامه‌تی به‌رۆكی به‌رنه‌داوه
عه‌لی ره‌زا له به‌شێكی دیكه‌ی ژیانی منداڵی خۆی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات رۆژێكیان به رێككه‌وت چاوی به راهێنه‌ری یانه‌ی نه‌فتی تاران ده‌كه‌وێت، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌و راهێنه‌ره منی برده یانه‌كه‌ی، رۆژانه مه‌شقم له‌گه‌ڵ تیپی لاوانی ئه‌و یانه‌یه ده‌كرد و رێگه‌یان پێ دام له ژووری نوێژكردنی یاریزانان بخه‌وم، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك رێگه‌یان پێ نه‌دام چیتر له‌و شوێنه بخه‌وم، بۆیه منیش به نهێنی و به‌دزی راهێنه‌ر په‌یوه‌ندیم به دووكانێكی پیزا فرۆشتن كرد ته‌نیا له پێناو ئه‌وه‌ی شه‌وان تێیدا بخه‌وێت، به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی رێگه‌ی نه‌دا له شه‌وان تێیدا بمێنمه‌وه، بۆیه به ناچاری دوای چه‌ند رۆژێك وازیم له پیزا فرۆشتنه‌كه هێنا و روومكرده خاوێنكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان و كاتی خه‌ویشم له پارك و باخچه‌كان به‌سه‌ر ده‌برد، به‌هۆیه‌وه له یانه‌ی نه‌فت ده‌ركرام.
ده‌ركرا و دواتر بانگهێشت كرایه‌وه
عه‌لی ره‌زا به رۆژنامه‌ی گاردیان گوت كه یانه‌ی نه‌فتی تاران بۆ ئاستی لاوان رۆژێكیان په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردمه‌وه و مه‌رجێكیان خسته به‌رده‌م، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: به‌مه‌رجێك وه‌ریانگرتمه‌وه چیتر له لاكۆڵانه‌كان یاری نه‌كه‌م و په‌یوه‌ندی به هیچ تیپ و یانه‌یه‌كی دیكه‌ش نه‌كه‌م، منیش مه‌رجه‌كه‌م قبوڵ كردن و هه‌رگیزیش بیرم له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه به‌و ئاسته‌ی ئێستام ده‌گه‌م، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ده‌رگای به‌ختم به‌ڕوویدا كرایه‌وه و له یانه‌ی نه‌فت دره‌وشامه‌وه.
عه‌لی ره‌زا به‌خێرایی ده‌رگای به‌ختی به‌روویدا كرایه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی عه‌لی ره‌زا له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌فت له نێوان ساڵانی 2008 تا 2013 ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری پێشكه‌ش كردووه بانگهێشتی تیپی خوار ته‌مه‌ن 20 ساڵی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران ده‌كرێت، پاشان به‌ره‌و تیپی لاوان و خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵی ئێران سه‌رده‌كه‌وێت. له دوای مۆندیالی 2014 هه‌ڵبژارده‌ی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی دیكه خۆی رێكخسته‌وه و به راهێنه‌رایه‌تی كیرۆشی پورتوگالی عه‌لی ره‌زای خسته نێو پلانه‌كانی پێكهاته‌كه‌ی، به‌مه‌ش گۆڵپارێزه هه‌ژاره‌كه له شوانی و گاوانییه‌وه به‌خێرایی به‌ره‌و خه‌ونه‌كه‌ی هه‌نگاوی نا و، له 2005 به فه‌رمی بانگهێشتی تیپی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی ئێران كرا.
ئه‌وه‌ی به دی خیا نه‌كرا، عه‌لی ره‌زا به‌رامبه‌ر كریستیانۆ كردی
عه‌لی ره‌زا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئێران به‌شداری له مۆندیالی 2018 كرد و له هه‌ر 3 یارییه‌كه‌ش له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاری كرد، به‌رامبه‌ر مه‌غریب توڕه‌كه‌ی به خاوێنی هێشته‌وه و ئێرانیش به گۆڵێكی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
له یاری دووه‌م، ئێران به گۆڵێكی بێوه‌ڵام دۆڕا و دیێگۆ كۆستا به ئه‌سته‌م گۆڵێكی له عه‌لی ره‌زا كرد، له یاری سێیه‌میش یه‌كسانبوون به گۆڵێك ناونیشانی یارییه‌كه‌ی نێوان ئێران و پورتوگال بوو، به‌ڵام له‌م یارییه عه‌لی ره‌زا لێدانێكی پێناڵتی كریستیانۆی گه‌ڕانده‌وه، له كاتێكدا دی خیای گۆڵپارێزی ئیسپانیا نه‌یتوانی به‌رپه‌چی لێدانه پێناڵتییه‌كه‌ی كریستیانۆ بداته‌وه له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر پورتوگال، به‌ڵام عه‌لی ره‌زا ئه‌و كاره‌ی كرد و به‌مه‌ش ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه‌ی یانه‌ی ریال مه‌دریدی دووچاری نووسینه‌وه‌ی ریكۆردێكی ره‌ش له مۆندیال كرده‌وه و به‌مه‌ش كریستیانۆ بووه یه‌كه‌مین یاریزانی پورتوگال له مێژووی مۆندیال لێدانی پێناڵتی به‌فیرۆ بدات.