به فه‌رمی گازی باكوور بۆ خولی نایابی عێراق سه‌ركه‌وت
لە چوارچێوەی یارییەکانی پاڵاوتن بۆ گه‌یشتن به خولی نایابی عێراق، یانه‌ی گازی باكووری شاری كه‌ركووك، به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی برده‌وه و بلیتی گه‌یشتن به خولی نایابی عێراقی بڕی.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌سه‌ر یاریگه‌ی یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری یانه‌كانی گازی باكوور و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه.
گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ش له رێگه‌ی لێدانی سزا تۆمار كران.
دواتر له كۆتاییه‌كانی گێمی دووه‌م، به‌یار ئه‌بوبه‌كر به گۆڵێكی كوشنده دیسان یانه‌ی گازی باكووری پێشخسته‌وه و، به فه‌رمی یانه‌كه‌ی گه‌یانده خولی نایابی عێراق.
یانه‌ی گازی باكوور له كۆمه‌ڵه‌ی باكوور و رۆژئاوا شانبه‌شانی یانه‌كانی (پێشمەرگەی سلێمانی، سامەڕا و عەلەم و بێجی) یاری كرد، وه‌ك یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بۆ خولی نایابی عێراق سه‌ركه‌وت.
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی وه‌ك دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كانی دیكه به‌شێوه‌ی پاڵاوتن یاری ده‌كه‌ن و یانه‌یه‌كیان بۆ خولی نایاب سه‌رده‌كه‌وێت.