عوسمان دێمبلی بەشداریی یاریی کلاسیکۆ ناکات

بارسێلۆنا تاکو مانگی فێبرایەر یاریی بە دێمبلی ناکات

K24- هەولێر

عوسمان دێمبڵی بەشداریی کلاسیکۆ ناکات و سەرەڕای ئەوەی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و دەستی بە راهێنان کردووە، بەڵام بەرامبەر ریال مەدرید ئامادە نابێت.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە ژمارەی ئەمڕۆ سێشەممەیدا پلانی بارسێلۆنای بۆ دووبارە ئامادەکردنەوەی دێمبڵی ئاشکراکردووە و رایگەیاندووە، دێمبڵی مانگی داهاتوو هیچ یارییەک ئەنجام نادات، مانگی یەنایەریش تەنیا چەند خولەکێک بەشداریی یارییەکانی بلاوگرانا دەکات، بۆ ئەوەی بە تەواوەتی بۆ یاریکردن ئامادە بێت و لە سەرەتای مانگی فێبرایەرەوە هێرشبەرە لاوە فڕەنسییەکە بە تەواوەتی ئامادە دەبێت بۆ ئەوەی ئێرنیستۆ ڤالڤێردی یاریی پێبکات.
دێمبلی لەوەتەی مانگی سێپتێمبەرەوە بەهۆی پێکانەوە لە بارسێلۆنا دابڕاوە و پێشبینی دەکرا بتوانێت بۆ کلاسیکۆ ئامادە بێت، بەڵام بارسا نایەوێت پەلە بکات و رۆژی 23ی دیسێمبەر بەرامبەر ریال مەدرید یاریی پێناکات، بەڵکو دوای سێ مانگی دیکە دەتوانێت بە سەرەکی بەشداریی یارییەکان بکات.

رووپەڕی ئەمڕۆی رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی
رووپەڕی ئەمڕۆی رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی