یاسایه‌كانی پرێمه‌رلیگ ئارسێناڵ ناچار ده‌كات كه سانچێز و ئۆزیل بفرۆشێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا به‌پشبه‌ستن به یاسا و رێنماییه‌كانی خولی نایابی ئینگلیزی، ئاشكرای ده‌كات كه ئارسێناڵ له هاوینی ئه‌مساڵ به ناچاری ده‌بێت ئۆزێل و سانچێز بفرۆشێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 24 حوزه‌یرانی 2017، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندووه كه ئۆزێل و سانچێز داوای مووچه‌ی ساڵانه‌ی 15 ملیۆن پاوه‌ند له كارگێرانی ئارسێناڵ ده‌كه‌ن، یاسایه‌كانی پرێمه‌رلیگیش رێگه ناده‌ن ئه‌م پاره‌یه بدرێته هیچ یاریزانێك ئه‌مه‌ش یانه له‌نده‌نده‌نییه‌كه ناچار ده‌كات ئه‌م دوو ئه‌ستێره‌یه له‌ده‌ست بدات.
به گوێره‌ی یاسایه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلیزی ته‌نیا له یه‌ك كاتدا ئارسێناڵ ده‌توانێت 15 ملیۆن پاوه‌ند بداته سانچێز و ئۆزیل، ئه‌گه‌ر بێت و له فرۆشتنی یاریزانان و وه‌به‌رهێنانه‌وه قازانجێكی زۆر بكات، چونكه به‌پێی یاسا ناكرێـت به كه‌مترین وه‌ربه‌رهێنان گرێبه‌ستی گه‌وره واژۆ بكه‌یت.
ئۆزێل له هاوینی 2013 له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه روویكرده ئارسێناڵ و سانچێزیش له 2014 له بارسێلۆناوه بۆ ریزه‌كانی تۆپچییه‌كانی له‌نده‌ن گواسترایه‌وه، هه‌ردوو یاریزانه‌كه به‌هۆی سه‌رنه‌كه‌وتنی یانه‌كه‌یان بۆ چامپیۆنزلیگ بڕیاری رۆیشتنیان له ئارسێناڵ داوه.