به وێنه... سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی سعوودیه له مه‌رگ گه‌ڕانه‌وه
شاندی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی سعوودیه خه‌ریك بوو به‌هۆی رووداوێكی فرۆكه‌وه گیانی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به چه‌ند خوله‌كێك پێش ئه‌وه‌ی له فرۆكه‌خانه‌ی رۆستۆڤ دابه‌زن تووشی رووداوێكی نه‌خواستراو بوونه‌ته‌وه.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعوودییه له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند كه ئه‌و فرۆكه‌یه‌ی شاندی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ شاری رۆستۆڤ هه‌ڵگرتبوو به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دووه‌م یاری سعوودیه به‌رامبه‌ر ئۆروگوای، ئاگر له یه‌كێك له بزوێنه‌ره‌كانی فرۆكه‌كه ده‌كه‌وێته‌وه، به‌هۆیه‌وه باڵێكی فرۆكه‌كه ئاگرێ لێ به‌رز ده‌بێته‌وه و دواتر به‌شێوه‌یه‌كی خێرا فرۆكه‌كه ده‌نیشێته‌وه و سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی سعوودیه‌ش له‌و رووداوه به سه‌لامه‌تی رزگاریان ده‌بێت.
له به‌یاننامه‌كه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعوودیه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كرا بوو كه سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان ئێستا بۆ پشوو وه‌رگرتن چوونه‌ته شوێنی تایبه‌ت به‌خۆیان له كه‌مپێكی شاری رۆستۆڤ نیشته‌جێبوونه، له به‌یانییه‌وه‌ش ئاماده‌كاری بۆ یارییه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه به‌رامبه‌ر ئۆروگوای ده‌كه‌ن.
هه‌ڵبژارده‌ی سعوودیه له یه‌كه‌مین یاری مۆندیالی 2018 به پێنج گۆڵی بێوه‌ڵام به رووسیای میواندار دۆڕا.