گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره‌ی راهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند ئاشكرا ده‌كرێت
رۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی له راپۆرتێكدا به لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت و به به‌ڵگه‌یی ڤیدیۆیی، سام ئالاردایسی به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند تۆمه‌تبار ده‌كات كه پۆسته‌كه‌ی بۆ وه‌رگرتنی بڕێك به‌رتیل كه ده‌گاته 400 هه‌زار پاوه‌ند له چه‌ند سه‌رمایه‌دارێك به‌كارهێناوه.
ئاماژه به‌وه كراوه، ئالاردایس له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی پاره‌كه زانیاری له‌سه‌ر سوود وه‌رگرتن له بنه‌ماكانی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی یاریزانان پێداون.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتیكردۆته‌وه كه ئالاردایس به‌ر له ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند، له‌باره‌ی وه‌رگرتنی به‌رتیله‌كه‌وه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌رمایه‌دارێك كردووه.
هه‌روه‌ها له ڤیدیۆیه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئالاردایس فێدراسیۆنی ئینگلاند به بێ ئه‌قڵانه ناوزه‌د كردووه به‌هۆی بڕیاری نوێكردنه‌وه‌ی یاریگه‌ی وێمبڵی.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتیكردۆته‌وه كه فێدراسیۆنی ئینگلاند له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئالاردایس ده‌كات و داویان لێكراوه كه به‌ڵگه‌ی پێویستیان بۆ بنێرن به‌مه‌به‌ستی ده‌ستكردن به لێكۆڵینه‌وه.