كریستیانۆ به بڵاو كردنهوهی ڤیدیۆیهك میدیاكانی جیهانی ههژاند
کریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر لە تویتێکیدا پشتیووانی هاوڵاتیانی غوتەی رۆژهەڵاتی کردووە و نووسیویەتی بەهێز بن و هەرگیز خۆتان بەدەستەوە مەدەن
ئەمە یەکەمجار نییە کریستیانۆ لەبارەی شەڕ و کوشتارییەکانی سووریا پەیام بڵاو دەکاتەوە و هاوخەمی خۆی دەنوێنێت، بەڵکو پێشتریش هاوخەمی خۆی بۆ منداڵانی سووریا راگەیاندبوو و گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەبارەی ئەو منداڵانە بلاوکردبووەوە کە بوونەتە قوربانی شەڕی سووریا.
کە تەنیا لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا لە غوتە هەزاران کەس کوژراون و بریندارکراون.