سهرهڕای ناڕهزاییهكان، بەڵام ئامارەکانی زیدان هێشتا مایەی دڵخۆشین
دوای زنجیرەیەک ئەنجامی خراپ و هەڵوەراندنی خاڵ لە لالیگای ئیسپانیا، بەڵام ئامارەکانی یانەکە مایەی دڵخۆشین لەو دەمەی زەینەدین زیدانی فەڕەنسی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکەی ئەستۆ گرتووە، یانهی شایانه ئەمساڵ بەبارودۆخێکی سەخت گوزەر دەکات، کۆمەڵێک ئەنجامی قەبوڵنەکراو لەلایەن هەوادارانیەوە هاتنە ڕێیەوە، لە ئێستەشدا 8 خاڵ لەڕکابەرە هەمیشەییەکەیەوە دوورە کە بارسێلۆنایە، زۆرینەی چاودێرانی وەرزشیش پێیانوایە ڕیال مەدرید بههۆی ئهم حاڵه شڕهوه ناسناوی ئەمساڵ پێشکەشی یانە کەتەلۆنیەکە دەکات، دواین ئەنجامی یانەکە کە ناڕەزاییەتیەکانی هاندەرانی یانەکەی قوڵتر کردنەوە و برینی یانەکەی سەختتر کرد، یەکسانبوون بوو لەنێو یاریگهی سان مامێس لەگەڵ ئاتڵێتیک بلباوی 16ـی ڕیزبەندی، دوای ئەو یارییە کۆمەڵێک ئامار گۆڕانکارییان بەسەردا هات، ئەمانەی خوارەوە گرنگترینیانن.
1ـ ڕیال مەدرید لەگەڵ زێدان لە 110 یاریدا 81 یاری براوەبووە، 19 یاری یەکسانبووە و 10 یاریشی دۆڕاندووە و 34 کلین شیتی هەبووە، هاوکات 293 گۆڵی کردووە و 110 گۆڵی لێکراوە .
2ـ ڕیال مـەدرید لەم وەرزەدا لە کۆی 23 یاری لەسەرجەم پاڵەوانەتیکاندا 15 یاری بردۆتەوە و 5 یاری یەکسان بووە و 3 یاریشی دۆڕاندووە، 49 گۆڵی تۆمار کردووە و 17 گۆڵی لێکراوە و 10 کلین شیتی هەبووە.
3ـ لە ساڵی 2017 مێرێنگی 147 گۆڵی تۆمار کردووە و لە سەرجەم پاڵەوانەتیەکاندا، ئەمەشیان ژمارەیەکی باشە، لەژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەرە فەڕەنسیەکە.
4ـ لۆس بلانکۆس 40 یاری براوە بووە، لە کۆی 57 یاری لە ساڵی 2017.
5ـ دوای نۆ ساڵ یەکەمجارە ڕیال مەدرید لە کۆی چواردە یاری ژمارەیەکی کەم خاڵ کۆدەکاتەوە و لە پلەی سێیەم بەرەو خوارەوە دەگیرسێتەوە.
6ـ پێنج یارییە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ناتوانێت تۆڕی ئاتڵێتیک بلباو بهەژێنێت لە یاریگای سان مامێس.
7ـ ڕیال مەدرید ئەوە سێیەم یارییە ناتوانێت گۆڵ تۆمار بکات لە کۆی 10 یاری لەلالیگادا.
8ـ سێرخیۆ ڕامۆس لە یاری یانەکەی بەرامبەر ئاتڵێتیک بلباو کارتی سووری بەڕوودا بەرزکرایەوە و بووه یەکەم یاریزانە لو مێژوودا 19 كارتی پێبدرێت.
ئامادهكردنی: سەردار جەبـار