كریستیانۆ به‌هۆی ئه‌م 5 هۆكاره ره‌نگه به‌رامبه‌ر بایرن میونشن ئاستی بگاته لوتكه
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا، 5 هۆكار وا ده‌كات كریستیانۆ رۆناڵدۆ له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر بایرن میونشن بدره‌وشێته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له یاری چوون له نێو یاریگه‌ی ئالیانز ئارینا هیچ رۆڵێكی نه‌بوو، به‌ڵام بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی سێشه‌ممه له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌هۆی ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه پێشبینی كاری گه‌وره‌ی لێ ده‌كرێت.
زاڵبوون به‌سه‌ر محه‌مه‌د سه‌ڵاح
محه‌مه‌د سه‌ڵاح له یاریی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ له دژی رۆما 2 گۆڵی كرد و 2 ئاسیستیشی تۆمار كرد و كۆی گۆڵه‌كانی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان پێش كریستیانۆ كه‌وته‌وه، ئه‌م یارییه بۆ كریستیانۆ ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پێش محه‌مه‌د سه‌ڵاح بكه‌وێته‌وه.
سه‌رخستنی ریال مه‌درید بۆ فایناڵی چامپیۆنزلیگ به سه‌ركردایه‌تی كریستیانۆ تایبه‌ت ده‌بێت
كریستیانۆ له یاری چوون نه‌یتوانی گۆڵ له بایرن بكات، بۆیه هانده‌ران و میدیاكان سه‌رزنشتیان كرد، كریستیانۆ بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ده‌یه‌وێت جارێكی دیكه خۆی بكاته‌وه پاڵه‌وان و سه‌ردێڕی رۆژنامه و میدیاكانی جیهان و ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌ی وه‌رزی رابردوو بۆ سه‌رخستنی یانه‌كه‌ی رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه ببینێت.
شكاندنی ریكۆرده‌كه‌ی خۆی
رۆناڵدۆ تاكه یاریزانه له مێژووی چامپیۆنزلیگ كه له ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز 2013 ـ 2014 توانیویه‌تی 17 گۆڵ تۆمار بكات، له‌م وه‌رزه كریستیانۆ 17 گۆڵی كردووه و ده‌یه‌وێت له 2 یاری داهاتوو ئه‌م ریكۆرده بشكێنێت.
له‌بیربردنه‌وه‌ی مێسی
مێسی دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو هاتریكی له دژی دیپۆرتیڤۆ لاكورونیا تۆمار كرد و ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگای مسۆگه‌ر كرد بووه بابه‌تی گه‌رمی میدیاكانی جیهان، كریستیانۆ ده‌یه‌وێت له‌م یارییه به پیشاندانی ئاستێكی به‌رز مێسی له بیر هه‌موولایه‌ك بباته‌وه.
به‌ده‌ستهێنانی مه‌رجه‌كانی له گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌ی ریال مه‌درید
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه ریال مه‌درید ئاماده نه‌بوو شایسته داراییه‌كانی كریستیانۆ له گرێبه‌سته نوێییه‌كه‌ی زیاد بكات، بۆیه نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن و تا ئێستاش ئه‌م بابه‌ته یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، كریستیانۆ ده‌یه‌وێت ئه‌مجاره‌ش ریال مه‌درید به‌هێز و بازووی خۆی بگه‌یه‌نێته فایناڵ و به‌رپرسانی ریال مه‌دریدیش ملكه‌چی بڕیار و داواكارییه‌كانی له گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌ی بكات.
یانه‌ی بایرن میونشن به فه‌رمی لیستی یاریزانانی یانه‌كه‌ی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید بڵاو كرده‌وه كه تێیدا به كۆمه‌ڵ یاریزانانی یانه باڤارییه‌كه دوورخراونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 30 نیسانی 2018، یۆپ هاینكس راهێنه‌ری بایرن میونشن لیستێكی 21 یاریزانانی بۆ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید بڵاو كرده‌وه.
ئاریان رۆبن و جیروم بواتینگ كه له یاری چوون تووشی پێكان هاتن بۆ ئه‌م یارییه‌ش ناویان لیسته‌كه‌دا نییه.
یۆپ هاینكس بۆ ئه‌م یارییه دیسان بانگهێشتی مانوێل نویه‌ری گۆڵپارێز، ئارتورۆ ڤیدال و كینگسلی كومانی ناوه‌رساتكاری نه‌كردووه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێشتا له پێكانه‌كه‌ی چاكنه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام د‌یڤید ئالابای به‌رگریكاری نه‌مساوی ناوی له پێكهاته‌كه‌دا هه‌یه.
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه له یاریگه‌ی بێرنابیۆ له كاتژمێر 9:45 خوله‌كی شه‌و ریال مه‌درید میوانداریی بایرن میونشن بكات.