ژیانی وهرزشی و كۆمهڵایهتی پاوڵینهۆ ترس دهخاته سهر ژیانی له بارسێلۆنا
یانەی بارسێلۆنا سەرکەوتوو بوو لە یەکلایی کردنەوەی سێیهمین گرێبهست لە میرکاتۆی ھاوینەدا و توانی پاولینھۆی بەرازیلی یاریزانی یانەی گوانزۆ ئیڤیرگراندی چینی 40 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریزهكانی بگوازێتهوه.
پاولینھۆ، یاریزانێکی ناسراو نییە و زۆریش لە ئەورووپا یاری نەکردووە، ههڵبهت ژیانی وهرزشی پڕبووه و له ههڵكشان و داكشان و كێشه.
1- پاوڵینھۆ، ناوەراستکارە، خاوەن لەشولارێکی بەھێزە، دەتوانێت ھاوکاری بەرگریکاران بکات، لەھەمان کاتدا لە کاتی ھێرشبردندا بەشداری دەکات و چەند جارێکیش گۆڵی تۆمار کردووە.
2ـ سەرەتای کاروانی وەرزشی لە یانەی فلومێنزی لیتوانی لە وەرزی 2005-2006 دەستپێکرد، ئەمەیش جێگای سەرسورمان بوو، چونکە زۆربەی یاریزانە بەرازیلییەکان پێش چوونیان بۆ ئەورووپا لە خولی پلەیەکی بەرازیل یاری دەکەن، پاوڵینھۆ لە تەمەنی 17 ساڵیدا 17 یاری لە خولی لیتوانیا ئەنجام دا و لهو خوله تاڕادهیهك بههرهی گۆڵكردنی زیاد بوو.
3ـ پاوڵینهۆ ئەزمونێکی تری لە رۆژههڵاتی ئەورووپا تاقی کردەوە و لە وەرزی 2007 ـ 2008 پەیوەندی بە یانەی لودزی پۆڵەندی کرد، لەو یانەیە تهمهنێكی كورتی تێپهڕ كرده، چونكه رووبهڕووی دروشمی رهگهزپهرستی بووهوه، بۆیه له ئهورووپا تۆرا و ماوی یهك ساڵ له ماڵهكهی خۆی دانیشت و یاری بۆ هیچ یانهیهك نهكرد، بهمهۆیهوه تووشی خهمۆكی بوو، بهڵام خانهوادهكهی رازییان كرد له یاریكردن بهردهوام بێـت.
4ـ پاوڵینهۆ پهیوهندی به یانهی ئاتڵێتیكۆ براگانتینۆ لە خولی پلە دووی بەرازیل لە وەرزی ٢٠٠٩ كرد، توانی لە 28 یاریدا 6 گۆڵ تۆمار بکات، دواتر بەھۆی ئاست بەرزییەوە رووی کردە یانەی کۆرنسیانز و بۆ یەکەمجار لە خولی پلەیەکی بەرازیل یاری کرد.
5ـ ناوبراو لە کاروانی وەرزشیی خۆیدا، زۆرترین یاری لە ریزی یانەی کۆرنسیانز ئەنجام داوە کە 117 یاری بوو، 25 گۆڵی تۆمار کرد، لەگەڵ 17 ئەسێست، ھەروەھا توانی لەگەڵ ھاوڕێیەکانی ناسناوی جامی لیپەرتادۆرس و جامی جیھانی یانەکان لە 2012 بباتەوە و ھەروەھا لە 2011 خولی تۆپی پێی بەرازیلی بەدەستھێنا، دوو جاریش لە ساڵەکانی 2011 و 2012 بەباشترین یاریزانی خولی بەرازیل دەست نیشان کراوە، جگە لەوەیش لە ھەمان ساڵدا بە دووەم باشترین یاریزانی ئەمریکای لاتین ههڵبژێردراوه.
6ـ لە ساڵی 2013 بەبڕی 17 ملیۆن یۆرۆ رووی کردە یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی، ئەو کات بووە بەنرخترین یاریزانی یانەکە، ئینجا لامیلا و سۆلدادۆ ژمارەکەیان شکاند.
7ـ ئەزموونی پاولینھۆ بەھەموو پێوەرێک لە یانەی تۆتێنهام شکستخواردوو بوو، چونکە وەک خۆی دووپاتی کردۆتەوە، نەیتوانیوە خۆی لەگەڵ رۆشنبیری وڵاتی بریتانیا بگونجێنێت، بۆیە کاردانەوەی خراپی لەسەر ئاست و توانای یاریکردنی ھەبووە، بۆیە بەناچاری لە حوزەیرانی 2015 رووی کردە خولی تۆپی پێی چین.
8- ناوبراو بەشداری لە 41 یاری ھەڵبژاردەی بەرازیل کردووە و 9 گۆڵیشی تۆمار کردووە، ھەروەھا توانی ناسناوی جامی کیشوەرەکان لەگەڵ بەرازیل لە 2013 بباتەوە.
9- لە کاروانی وەرزشی خۆیدا دوو جار کارتی سووری وەرگرتووە، یەکێکیان بە درێسی یانەی تۆتێنهام بوو، بەشێوەیەکی گشتی لەگەڵ ھەموو یانەکان 357 یاری ئەنجام داوە و 73 گۆڵی تۆمار کردووە، لەگەڵ 31 دەرفەتی گۆڵکردن.
یانهی بارسێلۆنا دوێنێ به فهرمی گواستنهوهی پاوڵینهۆی تهمهن 28 ساڵ، به گرێبهستێكی 4 ساڵه راگهیاند و بڕیاریشه رۆژی پێنجشهممه به فهرمی له كامپ نوو به میدیاكانی بناسێنێت.