رۆژی هه‌ینی مێسی خه‌ڵاتێكی گه‌وره ده‌باته‌وه
لیۆنێل مێسی ئارجێنتینایی و ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می بارسێلۆنا رۆژی هه‌ینی بۆ جاری چواره‌م له مێژوویدا خه‌ڵاتی پێڵاوی زێڕینی پێده‌درێت.
ئه‌م یاریزانه 30 ساڵیه كه له وه‌رزی رابردووی لالیگا 37 گۆڵی تۆمار كرد، پێشتر له 3 وه‌رزدا ئه‌م خه‌ڵاته‌ی پێدراوه، ئه‌ویش له وه‌رزه‌كانی2009-2010 و 2011-2012 و 2012-2013 بوون.
مێسی به وه‌رگرتنی چواره‌م خه‌ڵاتی پێڵاوی زێڕین ژماره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی یه‌كسان ده‌كاته‌وه كه ئه‌م یاریزانه‌ش پێشتر 4 جار بووه‌ته خاوه‌نی خه‌ڵاتی پێڵاوی زێڕین، وابڕیاریشه مێسی له مه‌راسیمێكدا له بارسێلۆنا خه‌ڵاته‌كه‌ی پێبدرێت.
خه‌ڵاتی گۆڵدن شوز بۆ یه‌كه‌مجار له وه‌رزی له 1967 ـ 1968 به ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی بێنفیكا (ئۆزیبیۆ) به‌خشرا كه ئه‌وكات 42 گۆڵی كردبوو، ئه‌م خه‌ڵاته تا ئێستاش ساڵانه به گۆڵكاری سه‌رجه‌م خوله‌كانی ئه‌ورووپا ده‌به‌خشرێت، بۆ وه‌رزی 2016 ـ 2017 مێسی خه‌ڵاته‌كه وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه مێسی بۆ یه‌كه‌مجار له وه‌رزی 2009 ـ 2010 خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت، دوایینجار پێش مێسی خاوه‌نی ناسناوه‌كه لویس سوارێز بوو كه له وه‌رزی 2015 ـ 2016 40 گۆڵی كرد.