به ڤیدیۆ... ماڕادۆنا گۆڵه كوشنده‌كه‌ی مۆندیالی 1986 دووباره ده‌كاته‌وه
دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا، له شاری سۆن له كۆریای باشوور به‌شداریی له راكێشانی تیروپشكی مۆندیالی خوار 20 ساڵان كرد.
مارادؤنا له‌مه‌راسیمه‌كه یادی سالی 1979 كرده‌وه ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ ئارجێنتینا مۆندیالی لاوانی برده‌وه، دواتر هاوشانی پابلۆ ئه‌یماری هاونیشتیمانی و یاریزانێ پێشووی ڤاڵێنسیا، یارییكان ئه‌نجامدا كه تێیدا مارادۆنا پاڵه‌وانی مۆندیالی 1986 له‌م یارییه‌شدا هاوشیوه‌ی مۆندیال گۆڵیكی به‌ده‌ست تۆمار كرد و كارتێكی زه‌ردی به روویدا به‌رزكرایه‌وه.
هه‌ر له مه‌راسیمی تیروپشكه‌كه گۆرانی تایبه‌تی مۆندیالی لاوان له‌گه‌ل گرته‌ی به‌شێك له مۆندیاله‌كانی رابردوو نمایشكرا، مۆندیالی خوار بیست سالان به به‌شداریی 24 هه‌ڵبژارده كه به‌سه‌ر شه‌ش كۆمه‌ڵه دابه‌ش بوون به‌ڕێوه ده‌چێت.