به فهرمی، سهركهوتنهكهی ریال مهدرید زیانێكی زۆری بهدوای خۆیدا هێنا
ریال مەدرید بە فەرمی پێکانی هەردوو یاریزانی یانەکەی کاسێمیرۆ و ناچۆی پشت راست کردەوە.
هەردوو یاریزانی شایانەکان لە یاری شەوی رابردووی یانەکەیان بەرامبەر سێلتاڤیگۆ تووشی پێکان بوون و لە نیوەی دووەم بە ناجاری یاریگەیان جێهێشت و ئەمڕۆش دوای گەڕانەوەیان بۆ شاری مەدرید و ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی، دەرکەوت ئەم دوو یاریزانە کە یەکێکیان ناوەڕاستکارە و ئەوی دیکەیان بەرگریکار، ماوەیەک لە یانەکەیان دادەبرێن.
ماڵپەری فەرمی مێرنگیش ئەم هەواڵەی پشت راستکردەوە و بڵاویشی کردەوە کە کاسێمیرۆی ناوەڕاستکاری برازیلی لە پاژنەی قاچی راستی تووشی پێکان بووە و پێویستی بە نزیکەی سێ هەفتە هەیە بۆ ئەوەی لە پێکانەکەی رزگاری ببێت، هەروەها ناچۆی بەرگریکار ئەمیان پێکانەکەی قورسە چۆکی قاچی راستی سوراوە و پێویستی بە نزیکەی دوو مانگ پشوو هەیە و بەم هۆیەوەشەوە چاوەڕێ دەکرێت کە جامی جیهانی یانەکانیش بەشداری نەکات.