زیدان هۆكاری وازهێنانی له ریال مه‌درید ئاشكرا كرد
زینه‌دین زیدان راهێنه‌ری فره‌نسی له پرێس كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی وازهێنانی له ریال مه‌درید راگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بڕیارێكی دروستی داوه، گوتیشی: ده‌شزانم ئه‌م بڕیاره بۆ هه‌مووان شۆكه، به‌ڵام بۆ من بڕیارێكی دروسته، چونكه پێموایه ریال مه‌درید پێویستی به گۆڕانكارییه.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 31 ئایاری 2018، زینه‌دین زیدان هاوشانی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید پرێس كۆنفرانسێكی كتوپڕی ئه‌نجام دا و بڕیاری وازهێنانی له ریال مه‌درید راگه‌یاند.
زیدان گوتی: ریال مه‌درید هه‌موو شتێكی به من به‌خشی، واهه‌ست ده‌كه‌م ئه‌وان ناتوانن له‌وه زیاتر پێشكه‌شی من بكه‌ن.
زیدان له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا گوتی: وابزانم زۆربه‌ی یاریزانه‌كان ئاگاداری بڕیاره‌كه‌ی منن، هه‌ڵبه‌ت پێش هه‌مووان سێرخیۆ رامۆسی كاپتنم له بڕیاری وازهێنانه‌كه‌م ئاگادار كردۆته‌وه، ئه‌ویش ڕێزی له‌و بڕیاره‌م گرت.
زیزۆ گوتیشی: هه‌ركاتێك بزانم ناتوانم 100% ئامانجه‌كه‌م بپێكم و سه‌ركه‌وتوونابم، باشترین بژارده لای من وازهێنان ده‌بێت، له پلانیشم دا نییه له ئێستادا بیر له راهێنه‌رایه‌تی هیچ یانه‌یه‌كی دیكه بكه‌مه‌وه.
زیزۆ ده‌شڵێت: دوای نزیكه‌ی 900 رۆژ له راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید ئه‌م بڕیاره‌م دا، وه‌ك چۆن له باشترین كات له یانه‌ی ریال مه‌درید وازم له یاریكردن هێنا، ویستم له باشترین كاتیش بڕیاری وازهێنانی له ریال مه‌درید بده‌م.
زیزۆ له كۆتاییدا گوتی: ئه‌وه‌ی من ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی نییه له یانه‌ی ریال مه‌درید، ره‌نگه یه‌كترببینینه‌وه.
زینه‌دین زیدان وه‌ك یاریزان 227 یاری بۆ ریال مه‌درید كردووه و 49 گۆڵ و 56 ئاسیستی بۆ شایانه‌كان كردووه و ناسناوی چامپیۆنزلیگی بۆ ریال مه‌درید برده‌وه و هه‌ر له‌و یانه‌یه‌ش وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند، دواتر له 2016 له شوێنی رافایل بینیتێز به راهێنه‌ری ریال مه‌درید ده‌ستنیشان كرا و 3 ناسناوی چامپیۆنزلیگ لالیگا و جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا و جامی سووپه‌ری ئیسپانیای بۆ ریال مه‌درید برده‌وه.