فاڵكاوی كۆلۆمبی خۆی پێشكه‌شی ریال مه‌درید ده‌كات
رۆژنامه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی شایانه ئاشكرای كردووه كه رادیمیل فاڵكاو به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌كه‌ی، ده‌یه‌وێت مۆناكۆ جێبهێڵێت و خۆی پێشكه‌شی ریال مه‌درید بكات.
رۆژنامه‌ی ماركا له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17 نۆڤێمبه‌ری 2018 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه فاڵكاوی كۆڵۆمبی ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی زستانه له یانه‌ی مۆناكۆ بڕوات و په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه له ئێستادا ئیداره‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ستافی هونه‌ری یانه‌كه سه‌رقاڵی مشت‌ومڕ و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه‌یسی گواستنه‌وه‌ی فاڵكاون و بڕیاریانداوه پێش كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی فاڵكاو بده‌نه‌وه.
فاڵكاوی ته‌مه‌ن 32 ساڵ له ده‌رگه‌ی یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی له هاوینی 2009 به‌ره‌و خوله‌كانی ئه‌ورووپا هات، دوای دوو وه‌رز روویكرده ئاتڵێتیكۆ مه‌درید دره‌وشایه‌وه، پاشان هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد، چێڵسی تاقی كردۆته‌وه و تا ئێستاش 115 یاری بۆ مۆناكۆ ئه‌نجام داوه و 71 گۆڵ و 14 ئاسیستی كردووه، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه یانه‌ی مۆناكۆ به خراپترین دۆخ تێپه‌ڕ ده‌كات و له ئێستاوه هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌زین بۆ ریزی خولی پله‌دووه‌كان كه‌وتۆته سه‌ر، به‌وپێیه‌ی له كۆی 13 یاری ته‌نیا 7 خاڵی كۆكردۆته‌وه و له خانه‌ی پێشكۆتایی ریزبه‌ندی لیگ وه‌نی فره‌نسا دێت.