كڵۆپ ته‌نیا به یه‌ك مه‌رج ده‌ستبه‌رداری كۆتینهۆ ده‌بێت
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول، ده‌ستبه‌رداربوون له سێرجی رۆبێرتۆی كردۆته مه‌رجی فرۆشتنی كۆتینهۆ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 14 دێسێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی Don Balonـی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول وه‌ڵامی گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌ی بارسێلۆنای بۆ كڕینی كۆتینهۆ داوه‌ته‌وه.
كڵۆپ په‌یامێكی بۆ بارسێلۆنا ناردووه و داوای لێكردوون، سێرجی رۆبێرتۆ تێهه‌ڵكێشی گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتینهۆ بكه‌ن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، به‌رپرسانی بارسێلۆنا به‌هۆی ئه‌م داوایه‌ی كڵۆپ نیگه‌ران بوونه و له به‌رامبه‌ردا پێشنیاری ئاردا توران، ئاندرێ گۆمێز و جیرارد دیۆلۆفیۆی بۆ لیڤه‌رپوول كردووه.
هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه راهێنه‌ره ئه‌ڵمانیاییه‌كه حه‌ز گۆمێز و ئاردا ناكات، به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ك دیۆلۆفیۆی لاپه‌سه‌نده.
یانه‌ی بارسێلۆنا ماوه‌ی 2 ساڵه هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی فلیپی كۆتینهۆی هێرشبه‌ری به‌رازیلی یانه‌ی لیڤه‌رپوول چڕ كردۆته‌وه و تا ئێستا 4 گرێبه‌ستی فه‌رمی پێشكه‌شی یانه‌ی ریدز كردووه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.