به فه‌رمی تیروپشكی وه‌رزی نوێی خولی پله‌یه‌كی كوردستان راكێشرا
تیروپشكی وه‌رزی نوێی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان به به‌شداریی 17 یانه راكێشرا، یانه‌كانیش به‌سه‌ر 2 كۆمه‌ڵه دابه‌شكران
ئه‌مڕۆ شه‌ممه فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رجه‌م یانه‌كان تیروپشكی وه‌رزی 2018 ـ 2019ـی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستانی راكێشا.
ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه به‌م شێوه‌یه بوو:
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: (كۆیه ـ هه‌ڵه‌بجه)، (سۆران ـ ئاشتی)، (هه‌ڵۆ ـ شێخان)، (سیروانی نوێ ـ سه‌وره)، ئاڵتۆن كۆپری چاوه‌ڕوانه.
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م: (سه‌یدسادق ـ گاره)، (رزگاری ـ كفری)، (خاك ـ ئاسۆ)، (خانه‌قین ـ سۆلاڤ).
یه‌كه‌مین گه‌ڕی وه‌رزی نوێی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان له 20/11/2018 ده‌ست پێده‌كات.