"به فه‌رمی ریال مه‌درید ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ی له چنگی بارسێلۆنا ده‌رهێنا"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید به فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئیزیكوێل پاڵاسیۆی ناوه‌راستكاری یانه‌ی ریڤه‌رپله‌یت گه‌یشتۆته رێككه‌وتن و ئه‌م یاریزانه‌ی له چنگی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌رهێنا.
پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا به پشتنبه‌ستن به هه‌واڵێكی یانه‌ی تێلێگرامی مه‌دریدی ئاشكرای كردووه كه ریال مه‌درید به 20 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌ستێكی بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ له‌گه‌ڵ پاڵاسیۆی ئارجێنتینی واژۆ كردووه و هاوینی داهاتوو به فه‌رمی درێسی ریال مه‌درید ده‌پۆشێت.
سه‌رچاوه‌كه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ریال مه‌درید له هه‌وڵدان بۆ گواستنه‌وه‌ی پاڵاسیۆ شكستی به بارسێلۆنا هێناوه، به‌وپێیه‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ش بۆ كڕینی ئه‌م ناوه‌راستكاره له‌سه‌ر هێڵ بوو.
ئیزیكوێل پاڵاسیۆی ته‌مه‌ن 20 ساڵ، له یانه‌ی ریڤه‌رپله‌یتی ئارجێنتینا پێگه‌یشتووه، له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می ئه‌م یانه‌یه به‌شداری 27 یاری كردووه، 4 گۆڵ و 5 ئاسیستی هه‌یه.