"مێسی زۆر له جیرارد پیكێ توڕه‌یه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپنانیا ئاشكرای كردووه كه لیۆنێل مێسی له ئێستادا به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی له جیراد پیكێ توڕه‌یه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 17 ئۆكتۆبه‌ری 2017، له پرۆگرامێكی ته‌له‌ڤزیۆنی ئیسپانیادا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه مێسی له كاتی ریفراندۆمی كه‌ته‌لۆنیا له پیكێ توڕه‌بووه و تا ئێستاش له‌گه‌ڵی ئاشت نه‌بۆته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مێسی به پیكێی راگه‌یاندووه كه خۆی دووربگرێت له‌و هه‌مو قسه‌یه‌ی له سۆشیاڵ میدیا ده‌یوروژێنێت.
مێسی به پێكێی گوتووه كه تۆ مافی خۆته ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی بده‌یت، به‌ڵام ئه‌و هه‌موو مشت‌ومڕ و خۆسه‌رقاڵكردن به سۆشیاڵ میدیا كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر تۆ و یاریزانه‌كانی دیكه‌ی بارسێلۆنا دروست ده‌كات.
جیرارد پیكێ و لیۆنێل مێسی هه‌ردووكیان له یانه‌ی بارسێلۆنا پێگه‌یشتوونه و ته‌مه‌نیان 30 ساڵه، مێسی له‌وماوه‌یه 5 خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری بردۆته‌وه.