ئێنریكی دوای سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌یان به‌رامبه‌ر كرواتیا چی گوت
دوای سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌یان به‌سه‌ر كڕواتیا، لویز ئینریكی راهێنه‌ری ئیسپانیا ستایشی یه‌ك به‌یه‌كی یاریزانه‌كانی كرد‌و گوتی: ئێمه له دووه‌می جامی جیهانیمان برده‌وه‌و به‌هێزه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
لویز ئێنریكی چی گوت؟
لویز ئێنریكی له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌یان به‌رامبه‌ر كرواتیا گوتی: باشترین یاریمان به‌رامبه‌ر دووه‌می جامی جیهانی ئه‌نجامدا، فشار له دوای فشارمانكرد، تیپی به‌رامبه‌رمان ناچاركرد هه‌ڵه بكه‌ن، ئه‌وان 10 بۆ 15 خوله‌ك كۆنترۆڵی تۆپییان كرد، دواتر ئێمه گه‌راینه‌وه نێو كه‌شوهه‌وای یارییه‌كه، ده‌مه‌وێ له‌سه‌ر یه‌ك به یه‌كی یاریزانه‌كانم قسه بكه‌م، به‌راستی ئه‌وان جیاوازتر له جاران ده‌ركه‌وتن، ئاسینسیۆ جگه له‌و گۆڵه‌ی كردی گۆڵی سێیه‌میش هی ئه‌و بوو، به‌ڵام بۆی هه‌ژمار نه‌كرا، رامۆس به‌ته‌واوی كۆنترۆڵی هێڵی به‌رگری كرد، یاریزانانی ناوه‌راست بێ وینه‌بوون ئه‌وان ریگه‌یان نه‌دا مۆردیچ و راكیتیچ دوو باشترین ناوه‌راستكاری جیهان به ئاره‌زووی خۆیان یاری بكه‌ن، ئه‌وه‌ی گرنگه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م ئاستە به‌رده‌وام بین .