بارسێلۆنا ئه‌ستێره‌یه‌كی تێهه‌ڵكێشی گرێبه‌ستی ڤیراتی ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرای كردووه كه یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه پلانێكی نوێی بۆ گواستنه‌وه‌ی ماركۆ ڤیراتی داڕشتووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 16 ته‌مووزی 2017، رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا جارێكی دیكه بۆ گواستنه‌وه‌ی ماركۆ ڤیراتی ده‌چێته‌وه سه‌رهێڵ.
رۆژنامه‌كه لێدوانێكی رۆبێرتۆ فێرناندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی بارسێلۆنا بڵاو كردۆته‌وه كاتێك ده‌ڵێت: هێشتا ده‌رفه‌تی زۆرمان بۆ گواستنه‌وه‌ی ماركۆ ڤیراتی ماوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پاریس سانجێرمان ئاماده‌یه به 100 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری ماركۆ ڤیراتی بێت، له‌م پێناوه‌دا، بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت 70 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ ئیڤان راكیتیچ له پێناو گواستنه‌وه‌ی ڤیراتی پێشكه‌شی پاریس سانجێرمان بكات.
ماركۆ ڤیراتی ناوه‌راستكاری ئیتاڵی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین خواسته‌كانی یانه‌ی بارسێلۆنا، هه‌فته‌ی رابردووش ماریا بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا رایگه‌یاند كه هێشتا له گواستنه‌وه‌ی ڤیراتی بێهیوا نه‌بوون.