لیڤه‌رپوول نرخی كۆتایی بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له كۆتینۆی راگه‌یاند
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه لیڤه‌رپوول ئێستا زیاتر له هه‌موو كاتێك له رۆیشتنی كۆتینۆ تێگه‌یشتووه و ئاماده‌یه له گواستنه‌وه‌ی زستانه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه ببێت، كه له هاوینی رابردوو 3 ئۆفه‌ری یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌یان ره‌ت كردۆته‌وه.
رێدز دوا نرخی بۆ فرۆشتنی كۆتینۆ داناوه و ده‌گاته 127 ملیۆن پاوه‌ند، ره‌نگه بارسا له‌م هاوینه‌ی ئه‌و نرخه بدات، یاخود تا هاوین چاوه‌ڕێ بكات، چونكه ئه‌و یاریزانه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به بارسا بكات ناتوانێت له چامپیۆنزلیگ یاری بكات.
یانه‌ی بارسێلۆنا ماوه‌ی 2 ساڵه هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی فلیپی كۆتینهۆی هێرشبه‌ری به‌رازیلی یانه‌ی لیڤه‌رپوول چڕ كردۆته‌وه و تا ئێستا 4 گرێبه‌ستی فه‌رمی پێشكه‌شی یانه‌ی ریدز كردووه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.