به ڤیدیۆ.. یانه‌كانی نه‌ورۆز و شێروانه به‌شداری له خولی نایابی كوردستان ده‌كه‌ن؟
خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان نزیك بۆته‌وه و هێشتا به‌شێك له یانه‌كان بڕیاری كۆتاییان له به‌شداریكردن له خوله‌كه نه‌داوه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كانی نه‌ورۆز و شێروانه خواستی به‌شداریكردنیان له خوله‌كه هه‌یه.
یادگار محه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی، له په‌خشێكی راسته‌وخۆدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه یانه‌ی شێروانه رۆژی هه‌ینی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له كه‌لار چاره‌نووسی خۆیان له خوله‌كه یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنیان زۆره.
له باره‌ی یانه‌ی نه‌ورۆز، په‌یامنێری كوردستان24 زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه یانه‌ی نه‌ورۆز له ڕووی ده‌سته‌ی كارگێری و راهێنه‌ر و یاریزانانه‌وه بۆ به‌شداریكردن له خوله‌كه ئاماده‌ن، ته‌نیا ترسیان له‌وه بارودۆخه هه‌یه كه له كوردستان دروست بووه و تا ئێستاش یانه‌كه هیچ یه‌كه‌یه‌می مه‌شقی ئه‌نجام نه‌داوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له كاتژمێر 3:30 یانه‌ی نه‌ورۆز له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له باره‌ی به‌شداریكردن و به‌شدارینه‌كردن له خوله‌كه ده‌ده‌ن و زۆرینه‌یان ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن له خوله‌كه دانه‌بڕێن.
له ئێستادا یانه‌كانی سیروانی نوێ و گازی باكوور بڕیاریان داوه به‌شداری له خولی نایابی كوردستان نه‌كه‌ن، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان پێشبینی ده‌كرێت یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و دهۆك بۆ خولی نایابی كوردستان سه‌ربخرێن.