"ڤیدال نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت و به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ئاماده نابێت"
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌ڵمانیا ئارتورۆ ڤیدال نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت و بە هۆی پێکان بەرامبەر ریال مەدرید ئامادە نابێت.
سەرچاوەکان لە ئەڵمانیا بڵاوییان کردۆتەوە کە ناوەراستکاری چیللی یانه‌ی بایرن میونشن بە هۆی ئەو پێکانەی کە لە راهێنانەکانی دوێنێ یانەکەی لە چۆکیدا تووشی بووە، ئەمجارەیان ناچارە نەشتەرگەری ئەنجام بدات، بەم هۆیەوە ناتوانێت بەرامبەر ریال مەدرید لە هەردوو یاری چوون هاتنەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەشداری بکات.
ڤیدال ماوەیەک بوو بە هۆی پێکان لە یانەکەی دوور کەوت بوو، بەڵام لە کاتی گەڕانەوەی و لە یەکەم یەکەی مەشق و راهێناندا جارێکی دیکە سەر لە نوێ تووشی پێکان بوو.