به ڤیدیۆ... بایرن میونشن ئه‌نجامێكی خراپی هاته ڕێ
له گه‌ڕی (30)ـه‌می بۆندزلیگای ئه‌ڵمانیا یانه‌ی بایرن میونشن له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ماینز كه‌وته داوای یه‌كسانبوونه‌وه، كاتێك یارییه‌كه‌ی به یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان ته‌واو كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 22 نیسانی 2017، بایرن میونشن له یاریگه‌ی ئالیانز ئارینا میوانداریی یانه‌ی ماینزی كرد.
له خوله‌كی 3 بۆیان كریكیچ یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا یانه‌ی ماینزی به گۆڵێك پێشخست، بۆیان كریكیچ بووه یه‌كه‌مین یاریزانی ئیسپانی كه له چوار خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا (ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئینگلاند و ئه‌ڵمانیا) گۆڵ تۆمار ده‌كات.
دواتر له خوله‌كی 16 ئاریان رۆبنی هۆڵه‌ندی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه باڤارییه‌كه یه‌كسانكرده‌وه، پێش ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م، له خوله‌كی 40 دانیێل بروسینسكی به لێدانی سزا یانه‌ی ماینزی دیسان پێشخست.
له گێمی دووه‌م، تیاگۆ ئه‌لكانتارا فریای یانه باڤارییه‌كه كه‌وت و له خوله‌كی 73 به تۆماركردنی گۆڵێك ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
یانه‌ی بایرن میونشن دوو هه‌فته‌ی خراپی تێپه‌ڕ كرد، به‌و پێیه‌ی له چامپیۆنزلیگ كرایه ده‌ره‌وه و له بۆندزلیگاش له دوایین 4 یاری، 2 یه‌كسانبوون و بردنه‌وه‌یه‌ك و شكستێكی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 70 خاڵ له پێشه‌نگی خوله‌كه مایه‌وه.