به ڤیدیۆ.. ناوبژیوان به ئاشكرا یارمه‌تی دان، كه‌چی نه‌یانتوانی ناسناوه‌كه ببه‌نه‌وه
له فایناڵی خولی نایابی جۆرجیا، دینامۆ تیبلیسی له یارییه‌كی دراماتیكیدا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناوبژیوان زۆر یارمه‌تیدا، به‌ڵام نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی له ده‌ستدا و به گۆڵێكی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی دۆڕاند.
دینامۆ دینامۆ تیبلیسی میوانداریی یانه‌ی (تۆرپیدۆ كوتایسی) كرد، پێش ئه‌م یارییه دینامۆ به 2 خاڵ له پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی بوو، ته‌نیا یه‌ك خاڵی پێویست بوو بۆ ئه‌وه‌ی ناسناوه‌كه بباته‌وه.
له خوله‌كی 74 یانه‌ی تۆرپیدۆ به گۆڵێك پێشكه‌وت، دواتر له كۆتایی یارییه‌كه‌ش ناوبژیوانێك یاریزانێكی تۆرپیدۆی به ناحه‌ق ده‌ركرد و لێدانێكی سزای نادروستی له به‌رژه‌وه‌ندی دینامۆ هه‌ژمار كرد، به‌ڵام كاپتنی یانه‌كه مایكۆلا كۆڤتالوك لێدانه سزاكه‌ی له ده‌ستدا و گۆڵپارێزی كوتایسی سه‌ركه‌وتووانه به‌رپه‌رچی دایه‌وه.
به‌مه‌ش كۆتایسی میوان بۆ جاری یه‌كه‌م دوای ساڵی2002 به جیاوازی ته‌نیا خاڵێك بووه پاڵه‌وانی خولی نایابی جۆرجیا و نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
ریزبه‌ندی خوله‌كه پێش ئه‌نجامدانی یارییه‌ك به‌مشێوه‌یه بوو.
1ـ دینامۆ تیبلیسی 75 خاڵ
2ـ تۆرپیدۆ كۆتایسی 73 خاڵ
3ـ سانتردیا 68 خاڵ
4ـ سابورتالو 60 خاڵ.