پێكهاته‌ی بارسێلۆنا بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ڤیاریال ئاشكرا كرا
له گه‌ڕی پازده‌یه‌می لالیگا، یانه‌ی بارسێلۆنا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی ڤیاریال ده‌بێته‌وه، ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسا به‌بێ 5 یاریزانی یانه‌كه‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی له دژی زه‌ردپۆشه‌كان ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 10 دێسێمبه‌ری 2017، له یاریگه‌ی لاسیرامیكا له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و به كاتی باشووری كوردستان، یانه‌ی ڤیاریال میوانداری بارسێلۆنای پێشه‌نگی لالیگا ده‌كات.
ڤاڵڤێردی بۆ ئه‌م یارییه له تواناكانی 5 یاریزانی بێبه‌ش ده‌بێت كه پێكهاتوون له (ماسكیرانۆ، ئینیێستا، ئۆمتیتی، رافینها و دێمبلی).
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی بارسێلۆنای بڵاو كردۆته‌وه.
گۆڵپارێز: تیر شتیگن
به‌رگریكاران: ئالبا، ڤێرمایلین، پیكێ و سێمیدۆ
ناوه‌راستكاران: بۆسكێتس، پاوڵینهۆ، راكیتیچ و سێرجی رۆبێرتۆ
هێرشبه‌ران: میسی و سوارێز.
یاریزانه یه‌ده‌گه‌كانی بارسێلۆنا: سیلیسن، داڤید كۆستاس، دینیس سوارێز، پاكۆ ئالكاسێر، لوكاس دین، ئاندرێ گۆمێز و ئالێكس ڤیدال.
یانه‌ی ڤیاریال بۆ ئه‌م یارییه له تواناكانی 4 یاریزانی بێبه‌شه كه پێكهاتوون له (چێرچیڤ، پاپڵۆ فۆڕنالس، نیكۆلاس سانسۆنی و ئاندرێس فێرناندێز).