بە ڤیدیۆ.. جوانترین گۆڵەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە مێژوودا

بە بۆنەی ئەو گۆڵە سەرنجڕاکێشەی بەرامبەر یۆڤێنتۆس تۆماریکرد
kurdistan24.net

کریستیانۆ رۆناڵدۆ شەوی رابردوو بەرامبەر یۆڤێنتۆس لە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ گۆڵێکی سەرنجڕاکێشی تۆمارکرد، کە دوای یارییەکە رایگەیاند ئەو گۆڵە جوانترین گۆڵ بوو لە ژیانی وەرزشی خۆی تۆماری کردبێت، کە نزیکەی 2,40 سانتیم بەرز بووەوە و گۆڵی لە جیانلویجی بۆفۆن تۆمارکرد.

لە کوردستان24 جوانترین و سەرنجڕاکێشترین گۆڵەکانی ژیانی وەرزشی کریستیانۆ رۆناڵدۆمان هەڵبژاردووە و بە بیر هەوادارانی ئەو یاریزانەی دەهێنینەوە.

 

بەرامبەر پۆرسمۆس لەگەڵ مانچێستەر یونایتد لە یارییەکی پرێمەرلیگ لە وەرزی 2007/08

 

بەرامبەر پۆرتۆی پۆرتوگاڵی لە یارییەکی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ مانچێستەر یونایتد لە ساڵی 2009

 

بەرامبەر ئارسێناڵ لە یارییەکی چامپیۆنزلیگ لە ساڵی 2009

 

بەرامبەر یۆڤێنتۆس لە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە وەرزی 2017/18