پسپۆرێكی ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له فیفا بڕیاری خۆی له باره‌ی لێدانی پێناڵتییه‌كه‌دا
ناوبژیوانێكی نێوده‌وڵه‌تی ئیسپانیا كه ئێستا وه‌ك پسپۆرێكی دادوه‌ری راوێژكاری فیفایه پێیوایه به‌ریه‌كه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ڤاسكێز و بنه‌عه‌تییه رووداوێكی ساده بوو شایسته‌ی لێدانی پێناڵتی نه‌بوو.
ئیدواردۆ گۆنزالێزی ته‌مه‌ن 51 ساڵ ماوه‌ی 6 ساڵه به فه‌رمی له كاری ناوبژیوانیه‌تی دووركه‌وتۆته‌وه و له باره‌ی لێدانی پێناڵتییه‌كه له یاری نێوان ریال مه‌درید و یوڤێنتۆس به رۆژنامه‌ی ئاسی راگه‌یاند كه لێدانی پێناڵتییه‌كه نادروست بوو.
ئیدواردۆ گوتیشی: به‌پێی بڕگه‌ی یاسای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م جۆره به‌ریه‌ككه‌وتنه‌ی بنعه‌تییه له‌گه‌ڵ ڤاسكێز به لێدانی پێناڵتی هه‌ژمار ناكرێـت.
ئیدواردۆ گۆنزالێزی ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی ئیسپانیا كه له نێوان 1998 تا 2012 ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ناوبژیوانانی فیفا بووه و به‌شداریی له جامی جیهانی كردووه و چه‌ندان یاری له یۆرۆپالیگ، چامپیۆنزلیگ به‌ڕێوه بردووه و له 3 یاری كلاسیكۆی ئیسپانیاش ناوبژیوانی یه‌كه‌م بووه و به‌شداریی له یۆرۆی 2012ـش كردووه.