"مێسی و كریستیانۆ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر دوورخرانه‌وه"
لیۆنێل مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ هه‌ڵگری 10 ناسناوی باڵۆن دۆری رابردوو، بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه بۆ ئه‌مساڵ دووخراونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11 نۆڤێمبه‌ری 2018 بڵاوی كردۆته‌وه، لوكا مۆدریچ به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی زه بێست و خه‌ڵانی باشترینی ئه‌ورووپاشی بردۆته‌وه نزیكترینه یاریزانه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر.
له راپۆرته‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه مێسی و كریستیانۆ هیچ هیوایه‌كیان بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه نه‌ماوه و بۆ یه‌كه‌مجار دوای 2007 كه ئه‌وكات ریكادۆ كاكا خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا بوو، ئه‌مجار مۆدریچ و دوو یاریزانی دیكه‌ی جیاواز له كریستیانۆ و مێسی ململانێی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه ده‌كه‌ن.
بڕیاره له 3ـی مانگی داهاتوو به فه‌رمی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ له پاریس خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر ببه‌خشێته باشترین یاریزانی 2018.