"توێژنه‌وه‌یه‌ك پاڵه‌وانی مۆندیالی 2018 ده‌ستنیشان ده‌كات"
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی مۆندیالی 2018ـی رووسیا به چه‌ندان شێوازی جیاواز پێشبینی بۆ بردنه‌وه‌ی یارییه‌كان و ناسناوه‌كه ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی له رێگه‌ی ئاژه‌ڵ و جادووكه‌ر و به زۆر شێوازی دیكه، به‌ڵام جیاواز له هه‌موو ئه‌مانه زانكۆیه‌كی گه‌وره‌ی جیهانی به پشتبه‌ستن به توێژنه‌وه‌یه‌كی ورد پاڵه‌وانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا ده‌ستنیشان ده‌كات.
زانكۆی ئینسبێركی ئه‌ڵمانیا توێژنه‌وه‌یه‌كی بۆ پاڵه‌وانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا كردووه، به گوێره‌ی ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی به‌رازیل زۆرترین هه‌لی بردنه‌وه‌ی هه‌یه و به‌رێژه‌ی 16.6% به‌ربژێری یه‌كه‌می بردنه‌وه‌ی جامه‌كه‌یه.
له پله‌ی دووه‌م هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به رێژه‌ی 15.8% دێت، به‌مه‌ش پێشبینی كراوه كه ئه‌م 2 هه‌ڵبژارده‌یه یاری فایناڵی مۆندیالی 2018ـی رووسیا ئه‌نجام بده‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، زانجۆی مۆنستێر هه‌مان توێژینه‌وه‌ی كردووه، به‌پشتن به‌ستن به‌و هه‌ڵبژاردانه‌ی له ماوه‌كانی رابردوو زۆرترین یاری به‌هێزیان كردووه و له‌سه‌ر بنه‌مای كوالیتیی یاریزانه‌كان و ئاماره‌كانیان، ده‌ركه‌وتووه كه به‌ڕازیل به رێژه‌ی 31% وه‌ك به‌ربژێری یه‌كه‌م بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه ده‌ستنیشان كراوه.
هه‌مان زانكۆ له پله‌ی دووه‌م هه‌ڵبژارده‌ی مانشافته‌كانی ئه‌ڵمانیای بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه به‌ڕێژه‌ی 17% ده‌ستنیشان كردووه.
توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه سرووشتی تۆپی پێ زۆرجار شتی چاوه‌ڕواننه‌كراوی تێدا رووبدات، ره‌نگه هه‌ڵبژارده‌یه‌ك دوور له پێشبینییه‌كان ببێته پاڵه‌وان.
مۆندیالی 2018 ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به یاری نێوان رووسیا و سعوودیه ده‌ستی پێكرد و له 15ـی مانگی داهاتوو كۆتایی دێت، سه‌رجه‌م یارییه‌كانی ئه‌م مۆندیاله‌ش 64 یاری ده‌بێت.