به‌ ڤیدیۆ.. محەمەد سەڵاح بووە خاوەنی جوانترین گۆڵی چامپیۆنزلیگ

محه‌مه‌د سه‌ڵاح به‌سه‌ر كریستیانۆدا سه‌ركه‌وت

گۆڵکاری میسری ئەم وەرزەی لیڤەرپول توانی لە راپرسی جوانترین گۆڵی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ زۆرترین دەنگی هاندەران بەدەست بێنێت و ببیتە خاوەنی زۆرترین دەنگ، لەم راپرسیەدا گۆلەکانی هەر یەک لە یاریزانان چامبەرلەین، کریستیانۆ رۆنالدۆ، ماندزۆکیچ و لویس سوارێز پالێوراو بوون بۆ بەدەست هێنانی جوانترین گۆڵ.

سه‌ڵاحی میسری لە هەردوو یاری چوون و هاتنەوەی چارەکی کۆتایی بەرامبەر مانچێستەر سیتی گۆڵی کرد و گۆڵەکەی لە یاری هاتنەوە ئەم نازناوەی بەدەستهێنا.