"ناكۆكییه‌كانی نێوان مۆرینهۆ و پۆگبا به‌شێوه‌یه‌كی خراپ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه"
به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا، نێوانی پۆل پۆگبا و خۆزێ مۆرینیۆ تادێت قوڵتر ده‌بێت و چاره‌نووسی ئه‌م یاریزانه فڕه‌نسیه به نادیاری ده‌مێنێته‌وه.
رۆژنامه‌ی میره‌ری ئینگلیزی ئاشكرایكردووه، مۆرینیۆ به پۆگبای راگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت مانچێسته‌ر یونایتد جێبهێڵێت پێویسته داوایان لێبكات، خۆزێ به پۆگباشی گوتووه نابێت له مێدیاكان باسی كێشه‌كانی بكات.
له‌به‌رامبه‌ردا پۆگبا وه‌ڵامی مۆرینیۆی داوه‌ته‌وه و به‌و راهێنه‌ره‌ی راگه‌یاندووه له‌رێگه‌ی مینۆ رایۆلای به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی قسه‌ی خۆی ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه ناكۆكیه‌كه‌ی نێوان پۆگبا و مۆرینۆ زۆر قوڵه و ره‌نگه به‌منزیكانه بڕیاری جێهێشتنی ریزه‌كانی مان ی‌و بدات و بچێته بارسێلۆنا.