سیمیۆنی: مێسی پیاوی نێو یاریگه‌یه، به‌ڵام كریستیانۆ ته‌نیا یاریزانێ نێو ناوچه‌ی سزایه
دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له دیمانه‌یه‌كی كادێنا كۆپێ ئیسپانیا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه لیۆنێل مێسی سه‌ركردایه‌تی سه‌رجه‌م هێڵه‌كانی نێو یاریگه ده‌كات و یاریزانی تیپه، به‌ڵام كریستیانۆ ته‌نیا هی نێو ناوچه‌ی سزایه، ده‌شڵێت: هه‌رگیز ئه‌و رۆژه‌م له چامپیۆنزلیگ له‌بیر ناچێت كه به‌رامبه‌ر ریال مه‌ردید له چركه‌یه‌ك هه‌موو شتێكمان له‌ده‌ست دا.
دیێگۆ سیمیۆنی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یوڤێنتۆس، یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له ریال مه‌درید نزیك ده‌كاته‌وه، ده‌شڵێت: ئێمه ده‌توانین پێش ریال مه‌درید بكه‌وین، چونكه رۆیشتنی كریستیانۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی ریال مه‌درید ده‌بێت، له یاری جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپاش ئه‌م راستییه ده‌ركه‌وت كه ریال مه‌درید به‌بێ كریستیانۆ وه‌ك ساڵانی رابردووی پێ ناكرێت.
سیمیۆنی گوتیشی: نامه‌وێت زیاده‌ڕۆیی بكه‌م، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید هه‌میشه له دوای بارسێلۆنا و ریال مه‌درید كه‌وتۆته پله‌ی سێیه‌م، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت پێش ئه‌وان بكه‌وین، ده‌بێت چاوه‌ڕۆیی رووخان و كه‌وتنی ئه‌وان بكه‌ین، ئه‌وكات ده‌توانین ببینه پاڵه‌وان.
سیمیۆنی ده‌شڵێت: جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه ئانتوان گریزمان بۆته پاڵه‌وانی یۆرۆپالیگ، جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا و جامی جیهانی و پله‌ی دووه‌می لالیگای به‌ده‌ستهێنا، كه‌چی ناوی له لیستی به‌ربژێره‌كان نه‌بوو بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا و جیهان.
سیمیۆنی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئانتوان گریزمان باجی ئه‌وه ده‌دات كه له ئاتڵێتیكۆ مه‌درید یاری ده‌كات، ئه‌گه‌ر له ریال مه‌درید و بارسێلۆنا یاری كردبا ئێستا بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا و زه بێست به‌ربژێری سه‌ره‌كی ده‌بوو.
له باره‌ی ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆرتوا بۆ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، سیمۆنی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هه‌رگیز ئه‌وه روونادات، چونكه ئه‌وان ئۆبلاكیان هه‌یه و له كۆرتوا باشتره، سیمیۆنی ده‌شڵێت: شۆك بووم كاتێك ناوی ئۆبلاك له لیستی باشترین گۆڵپارێزه‌كانی جیهان دا نه‌بوو، به‌ڵام ده‌بێت ئۆبلاك خۆراگر بێت و به‌م كاره بێ هیوا نه‌بێت و ده‌بێت به‌رده‌وام بێت، چونكه ئه‌و باشترینی ئێمه‌یه.
له باره‌ی ئه‌گه‌ری چوونی جیۆڤانی سیمیۆنی كوڕی بۆ یانه‌كانی ریال مه‌درید یان بارسێلۆنا، سیمیۆنی گوتی: راسته من باوكی ئه‌وم، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره په‌یوه‌ندی به منه‌وه نییه، پێویسته ئه‌م پرسیاره ئاراسته‌ی خۆی بكه‌ن.
سیمیۆنی له باره‌ی ئه‌نجامدانی به‌شێك له یارییه‌كانی لالیگا له ئه‌مریكا گوتی: هێشتا به ته‌واوه‌تی شته‌كان روون نه‌بۆته‌وه، بۆیه نامه‌وێت هه‌ڵوێستی خۆم روون بكه‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه به ته‌واوه‌تی درا، ئه‌وكات قسه‌ی خۆم ده‌بێت.