كاتی یارییه دواخراوه‌كه‌ی نێوان ئارارات و برایه‌تی ده‌ستنیشان كرا
ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی سێیه‌می خولی نایابی كوردستان، بڕیار بوو له شارۆچكه‌ی پیرمام، یانه‌ی ئارارات میوانداریی برایه‌تی بكات، به‌ڵام به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا یارییه‌كه بۆ سبه‌ی دواخرا.
سه‌لام حوسێن، سكرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند كه یارییه‌كه سبه‌ی چوارشه‌ممه له كاتژمێر 2:30ـی پاشنیوه‌ڕۆ له‌سه‌ر هه‌مان یاریگه ده‌كرێت.
سه‌لام حوسێن گوتیشی: بۆ ده‌ستنیشانكردنی كاته‌كه پشتمان به بارودۆخی كه‌شوهه‌وا به‌ستووه و دڵنیاكراوینه‌ته‌وه كه كاته‌كه بۆ یاریكردن له باره، بۆیه بڕیارماندا یارییه‌كه بۆ سبه‌ی دوابخه‌ین.
یانه‌ی ئارارات 2 یاری له‌م وه‌رزه كردووه و هه‌ردوو یارییه‌كه‌شی به یه‌كسانبوون ته‌واو كردووه و هێشتا ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌دی راهێنه‌ری نوێی ئارارات نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتنێك بكات شیرینی ده‌ستبه‌كاربوونی بۆ هانده‌رانی یانه‌كه‌ی، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی برایه‌تی به راهێنه‌رایه‌تی فاتیح حه‌مه‌خان ئه‌م وه‌رزه به ئاستێكی باشتر له ساڵانی رابردوو ده‌ركه‌وتوون و له 2 یاری رابردووش 4 خاڵیان كۆكردۆته‌وه.