5 یاریزانی ریال مه‌درید هه‌ڕه‌شه‌ی دووركه‌وتنه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ریال بێتیس له‌سه‌ره
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه به‌هۆكاری جیاواز 5 یاریزانی ریال مه‌درید به‌شداریی مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌مڕۆی یانه‌كه‌یان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال بێتیس نه‌كردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 18 ئه‌یلوولی 2017، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه سیۆ هێرناندێز به‌هۆی پێكانه‌وه له مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌ی دووركه‌وتۆته‌وه و دانی كارڤاخاڵیش به‌هۆی سه‌رقاڵبوونی به نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌شداریی مه‌شقه‌كانی نه‌كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، هه‌ر یاریزانێك به هه‌ر هۆكارێك ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ك كاتژمێریش له مه‌شقه‌كانی زیزۆ داببڕێت له یاری داهاتوو بێبه‌ش ده‌بێت، ئه‌مه‌ش گومان له‌سه‌ر بێبه‌شبوونی كارڤاخاڵ له یاری داهاتوو دروست ده‌كات كه ئه‌مڕۆ مه‌شقه‌كانی ئه‌نجام نه‌داوه و دووسبه‌ش یانه‌كه‌ی له سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی یانه‌ی ریال بێتیس ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ڤایخۆ هێشتا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و كه‌ریم بێنزێما و ماتیۆ كۆڤاسیچ له ده‌ره‌وه‌ی پێكهاته‌ی یانه‌كه ده‌بن بۆ یاری داهاتووی ریال مه‌درید.
یانه‌ی ریال مه‌درید چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له گه‌ڕی پێنجه‌می لالیگا له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و به كاتی باشووری كوردستان میوانداریی یانه‌ی ریال بێتیس ده‌كات.