سوارێز: دۆڕانی ریال مه‌درید ئاسووده‌ییه‌كی گه‌وره به من ده‌به‌خشێت
لویس سوارێز هێرشبه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا نایشارێته‌وه كه چێژ له شكستی ریال مه‌درید وه‌رده‌گرێت، ده‌شڵێت: ده‌بێت بارودۆخی ئێستای یانه مه‌دریدییه‌كه بقۆزینه‌وه و چیتر ده‌رفه‌تی دیكه‌یان پێ نه‌ده‌ین.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا كه باره‌گای سه‌ره‌كی له مه‌دریده، له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 4 نۆڤێمبه‌ری 2017 دیمانه‌یه‌كی لویس سوارێزی هێرشبه‌ری ئۆروگوایی یانه‌ی بارسێلۆنای بڵاو كرده‌وه.
سوارێز له به‌رسیڤێدا ده‌ڵێت: پرسارێكی نالۆژییه‌كییه كه من به‌وه تاوانبار بكه‌ن كه نه‌متوانیوه قه‌ره‌بووی له‌ده‌ستدانی نێیمار بكه‌مه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه چه‌ندان یاریزانمان هه‌یه ئاستیان له نێیمار نزیكه، به‌تایبه‌تی جیرارد دیۆلۆفیۆ كه پێگه‌یشتوو و كوڕی یانه‌كه‌یه.
سوارێز گوتیشی: حه‌ز ناكه‌م نێیمار به درێسی ریال مه‌درید ببینم، ده‌بێت ئه‌و رێز له سۆز و وه‌فای بارسێلۆنا بگرێت و هه‌رگیز په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆنا نه‌كات.
له باره‌ی ڤاڵڤێردی چی له بارسێلۆنا گۆڕیوه، سوارێز ده‌ڵێت: ئه‌م راهێنه‌ره كه‌سایه‌تیه‌كی به‌رزی هه‌یه و متمانه‌یه‌كی گه‌وره به‌بێ جیاوازی به سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان ده‌به‌خشێت، ئه‌مه‌ش جیاوازی ئه‌و راهێنه‌ره‌یه له‌گه‌ڵ ئێنریكی، جیا له‌وه‌ش ڤاڵڤێردی شێوازێكی تایبه‌تی له مه‌شق و راهێنانه‌كان هه‌یه و جیاواز له ئێنریكی.
سوارێز له وه‌ڵامێكی دیكه‌دا گوتی: ئه‌م بارودۆخه‌ی به‌سه‌ر ریال مه‌درید دا هاتووه زۆر ئاساییه، پێویسته ئێمه سوودی لێ وه‌ربگرین و چیتر ده‌رفه‌تی دیكه به‌و یانه‌یه نه‌ده‌ین.
سوارێز گوتیشی: نایشارمه‌وه كاتێك ریال مه‌درید ئه‌نجامێكی خراپی دێته‌ڕێ ئاسووده ده‌بم.
له باره‌ی گوومان له هه‌بوونی پێكان، سوارێز ده‌ڵێت: هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر چۆكم نه‌ماوه و ئێستا هه‌ست به هیچ ئازارێك ناكه‌م، ئه‌وه‌ی پێشتر له میدیاكان له باره‌ی من ده‌گوترا له راستی دوور بوو.
كام یاریزان ده‌بێته پاڵه‌وانی مۆندیال، مێسی، نێیمار یان سوارێز؟ له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا، هێرشبه‌ره ئۆروگواییه‌كه ده‌ڵێت: له مۆندیالی داهاتوو ئاستی هه‌ڵبژارده‌كان به‌رزبۆته‌وه و چه‌ندان هه‌ڵبژارده بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه به‌ربژێرن.
لویس سوارێزی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، له یانه‌ی ناسیۆنالی ئۆروگوایی ده‌ستی به یاریكردن كردووه، له هاوینی 2007 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئایاكسی هۆڵه‌ندایی كردووه، دوای 4 وه‌رز به‌ره‌و لیڤه‌رپوول كۆچی كرد، پاشان له 2014 جانتایه‌كه‌ی به‌ره‌و بارسێلۆنا پێچایه‌وه، ئه‌م وه‌رزه‌ش له لالیگا 6 گۆڵی كردووه.