به ڤیدیۆ... له یارییه‌كی دراماتیكیدا چێڵسی له دێربی له‌نده‌ن تۆتێنهامی تێك‌شكاند
له هه‌فته‌ی دووه‌می وه‌رزی نوێی پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی چێڵسی له دێربی له‌نده‌ن به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك شكستی به یانه‌ی تۆتێنهامی هاوشاری هێنا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 20 ئابی 2017، یانه‌ی تۆتێنهام له یاریگه‌ی وێمبلی میوانداریی یانه‌ی چێڵسی كرد.
له خوله‌كی 24 ماركۆس ئالۆنسۆی ئیسپانی به لێدانی راسته‌وخۆ تۆڕی تۆتێنهامی هه‌ژاند.
دواتر رووداوه گه‌وره‌كه له 10 خوله‌كی كۆتایی یارییه‌كه روویدا، كاتێك له خوله‌كی 82 میشی باشتوای یاریزانی چێڵسی گۆڵێكی به‌هه‌ڵه له‌خۆیان تۆمار كرد.
پاشان ئالۆنسۆ له خوله‌كی 88 به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر گه‌ڕایه‌وه و دیسان به تۆماركردنی دووه‌مین گۆڵ یانه‌ی چێڵسی پێشخسته‌وه.
یانه‌ی چێڵسی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له وه‌رزی نوێی پرێمه‌رلیگ تۆمار كرد، له به‌رامبه‌ردا، یانه‌ی تۆتێنهام تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو.