دوای ئه‌وه‌ی 25 گۆڵیان لێكرا، ناوبژیوانی به‌زه‌یی پێیاندا هاته‌وه و یارییه‌كه‌ی كۆتایی پێهێنا
له یارییه‌كی خولی نێوخۆیی ئه‌ڵمانیا، دوای ئه‌وه‌ی تیپێك 25 گۆڵیان لێكرا، ناوبژیوان به‌زه‌یی پێیاندا هاته‌وه و یارییه‌كه‌ی كۆتایی پێهێنا.
له باكووری رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا و له خولی كرایسی ئه‌و وڵاته، تیپی شلافیم به‌رامبه‌ر تیپی مۆرسی 25 گۆڵی لێكرا، دواتر پێش ئه‌وه‌ی یارییه‌كه ته‌واو بێت، ناوبژیوان به‌زه‌یی به تیپی به‌رامبه‌ردا هاته‌وه و كۆتایی به یارییه‌كه هێنا.
ئه‌و تیپه‌ی 25 گۆڵی خوارد ته‌نیا 8 یاریزانی بۆ یارییه‌كه ئاماده بوو، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی دیكه به هۆكاری جیاواز و پێكان له یارییه‌كه ئاماده نه‌بوون، به‌مه‌ش له ماوه‌ی 10 خوله‌ك گۆڵباران كران و گێمی یه‌كه‌میان به 18 گۆڵی بێوه‌ڵام كۆتایی پێهێنا.
له گێمی دووه‌م ژماره‌ی گۆڵه‌كانیان گه‌یانده 25 گۆڵ، به‌مه‌ش له ناوه‌راستی گێمی دووه‌م، (زاچا بۆردێنسكی) ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه‌ی لێدا.
تیپی شلافیم له كۆی 14 یاری، 118 گۆڵیان لێكراوه.