مێسی فڕینی فرۆكه‌ی به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌یدا قه‌ده‌خه كردووه
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیایه‌كی فرۆكه‌وانی شاری بارسێلۆنا ئاشكرای كردووه كه لیۆنێل مێسی رێگه نادات فرۆكه به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ی تێپه‌ڕ بێت.
خاڤێر سانچێز بیتۆ به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆكه‌وانی كۆمپانیای (فۆلینگ) له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند ئاسمانی شاری بارسێلۆنا تووشی گرفت و قه‌ره‌باڵغی هاتووه، چونكه لیۆنێل مێسی رێگه نادات فرۆكه به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ی تێپه‌ڕ بكات.
خاڤێر سانچێز گوتیشی: فرۆكه‌خانه‌ی بارسێلۆنا كه به (ئێل پرات) ناسراوه ناتوانێت مه‌ودای گه‌شته‌كانی به‌هۆی ماڵه‌كه‌ی مێسی فراوانتر بكات و كێشه‌ی بۆ گه‌شتیارانیش دروست كردووه، ئه‌مه وایكردووه فرۆكه‌كان دره‌نگتر له واده‌ی خۆی بگاته شوێنی دیاری كرا‌و.
به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌كه داوا له مێسی ده‌كات كه چیتر فشار دروست نه‌كات و رێگه به فرۆكه‌كان بدات به‌شێوه‌یه‌كی سرووشتی و ئاسایی خۆی گه‌شته‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.