به‌فه‌رمی ڤالێنسیا به‌بێ راهێنه‌ر رووبه‌ڕووی بارسێلۆنا ده‌بێته‌وه
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، به فه‌رمی مارسێلینۆ گارسیای راهێنه‌ری ڤالێنسیا بۆ دوو یاری سڕ كرا و ئه‌و راهێنه‌ره له یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی له لالیگا به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا ئاماده نابێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 22 نۆڤێمبه‌ری 2017، لێژنه‌ی پێشبركێكان له فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا رایگه‌یاند گارسیا به‌هۆی ره‌خنه‌كانی له ناوبژیوانی یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل كرایه ده‌ره‌وه و به‌مهۆیه‌وه بۆ دوو یاری سڕكرا.
جگه له یارییه‌كه‌ی بارسێلۆنا، مارسێلینۆ گارسیا هه‌روه‌ها له یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر زاراگۆزا له په‌یژه‌وه سه‌یری یاری یانه‌كه‌ی ده‌كات و ڤالێنسیا تا ئێواره‌ی ئه‌مرۆ ده‌توانێت تانه له‌م بڕیاره بدات.
یانه‌ی ڤاڵێنسیا، ئه‌م وه‌رزه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی مارسیلینیۆ بۆژاندنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه و لە خانەی دووەمی ریزبەندی لالیگادایه و شوێنپێ ھەڵگری بارسێلۆنایە لە لالیگا، لە 12 گەڕی رابردوو تووشی هیچ دۆراێك نەھاتووە، لە 9 یارییدا براوە بووە و 3 گەڕیشی بە یەکسان بوون کۆتای پێھێناوە.