ئەو یاریزانانەی پێش ئەوەی دەست بە یاریکردن بکەن دەوڵەمەند بوون

ئەو ئەستێرانەی لە بنەماڵەیەکی دەوڵەمەند لەدایکبووینە

زۆربەی ئەو یاریزانە بەناوبانگانەی کە داهاتێکی باشیان دەستکەوتووە لە رێگەی تۆپی پێ بووە، بەڵام زۆرێک لە یاریزانەکان پێش ئەوەی بێنە ناو ئەم بوارەوە، خۆیان دەولەمەند بووینە و هەر لە منداڵییەوە ژیانێکی خۆشیان بەسەر بردووە، وەکو هۆگۆ لۆریس ، ماریۆ گۆتزێ و ئاندریا پێرلۆ.

هۆگۆ لۆریسی گۆڵپارێزی فڕەنسی یانەی تۆتێنهام هۆتسپێرس یەکێک لەو کەسانەیە پێش ئەوەی تۆپی پێ دەوڵەمەندی بکات، ژیانێکی خۆشی هەبووە و هەر لە تەمەنی منداڵییەوە تامی ژیانێکی بەچێژی کردووە. گۆڵپارێزە فڕەنسییەکە باوکی خاوەنی یەکێک لە بانکەکانی شاری نیسی وڵاتەکەی بووە و دایکیشی پارێزەرێکی سەرکەوتوو بووە. لۆریس لە تەمەنی منداڵییەوە لەلایەن مامۆستایەکی تایبەتەوە فێری یاریی تێنس کراوە.

ماریۆ گۆتزێی ناوەڕاستکاری بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی و خاوەنی گۆڵی فاینالی مۆندیالی 2014، لە بنەماڵەیەک ژیاوە کە هیچ پەیوەندییەکیان بە تۆپی پێ نەبووە و زۆریش دەوڵەمەند بوونە، باوکی گۆتزێ لە زانکۆی دۆرتمۆند پرۆفیسۆر بووە لە بەشی ئایتی و لەنەوەتەکان بەرەو ئەمریکا رۆشتووە و لەوێ سامانێکی زیاتری کۆکردۆتەوە، بۆیە ئەو کوڕە زێڕینە لە کەشێکی بێ کێشە گەورە بووە و دواتریش بۆتە یاریزانێکی بە ناوبانگ.

ئاندریا پیرلۆ بۆ هەر یانەیەک دەچوو، هیچ کاتێک لەسەر پارە و بڕی گرێبەست مامەلەی نەکردووە و هەمیشە ئەم بابەتە لە کۆتایی هەموو پلانەکانی بووە، باوکی ئۆرکێسترایەکەی ئازۆری لە ساڵی 1982 کارگەیەکی دامەزراند و بەم هۆیەوە سامانێکی زۆری دەستکەوت و ئەم سامانەی باوکیشی وایکرد کە ئەو هەمیشە پلانە سەرەکیەکانی پێش خستنی خۆی بێت، نەک بیر لە داهات بکاتەوە.

رۆبن ڤان پێرسیی هێرشبەری ئێستای فێینۆرد رۆتێردامی هۆڵەندی لە بنەماڵەیەک لەدایکبووە کە تۆپی پێ هیچ مانایەکی لای ئەوان نەبووە، گۆڵکارەکەی هۆڵەندا لە خێزانێکی هونەرمەند بووە، باوکی پەیکەر سازێکی بەناوبانگ و دایکیشی وێنەکێشێکی سەرکەوتوو دیزاینەری زێر و زیو بووە، هەرچەند دوای ماوەیەک دایک و باوکی ئەم یاریزانە لە یەکتری جیابونەوە، بەڵام ئەم جیابونەوە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ژیانی ڤان پێرسی نەبووە.

پارە شتێکە کە جێرارد پیکێ ئیسپانی هەر لە منداڵییەوە لەگەڵیدا گەورە بووە، بۆیە بۆ ئەو گرنگ نەبوو ئەو یانەیەی یاری بۆ دەکات مووچەکەی چەند بێت. باوکی پیکێ بازرگانێکی گەورە بووە و دایکیشی بەرێوەبەری نەخۆشخانەیەک بووە لە شاری بارسێلۆنا، لەوانەیە لاتان سەیر بێت، بەڵام سەردەمانێک باپیری پیکێ، بەرێوەبەری یاریگەی کامپ نۆی تایبەت بە بارسێلۆنا بووە.