یاریزانێكی بارسێلۆنا بڕیاریدا جارێكی دیكه یاری بۆ بارسا نه‌كاته‌وه
جیرارد دیۆلۆفیۆ یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا كه ئه‌م وه‌رزه به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی واتفۆرد كرد، بڕیاری داوه نه‌گه‌ڕێته‌وه یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه.
جیرارد دیۆلۆفیۆ كه ئێستا ماوه‌ی خواستنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه ئینگلیزییه‌كه كۆتایی هاتووه پێشتر له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می بارسا 23 یاری كردووه و 2 گۆڵ و 3 ئاسیستی هه‌بووه، ئێستا به فه‌رمی بڕیاری داوه جارێكی دیكه یاری بۆ یانه‌ی بارسا نه‌كاته‌وه.
دیۆلۆفیۆ له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا بڵاو بۆته‌وه، ده‌ڵێت: هه‌رگیز یاری بۆ بارسا ناكه‌مه‌وه، ناشزانم له‌م هاوینه چاره‌نووسی من به كوێ ده‌گات، به‌ڵام یه‌كێك له بژارده‌كانم مانه‌وه‌یه له یانه‌ی واتفۆرد.
جیراردو دیولۆفیۆی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، سه‌ره‌تا له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه، بارسا هه‌ر ساڵه‌وه به شێوه‌ی خواستن به یانه‌یه‌كی به‌خشیوه، یاری بۆ یانه‌كانی سێڤییا، ئه‌یسی میلان و ئێڤه‌رتۆن كرد، دواینجار بارسا ئه‌م یاریزانه‌ی له هاوینی 2017 له ئێڤه‌رتۆنه‌وه به 12 ملیۆن یۆرۆ گواسته‌وه، وه‌رزێكی تێپه‌ڕ نه‌كرد له گواستنه‌وه‌ی زستانه 2018 به‌شێوه‌ی خواستن به 14 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی واتفۆردی فرۆشت.