ئه‌مڕۆ عێراق یه‌كه‌مین یاری خۆی به سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی ده‌كات
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له كاتژمێر 6:30 به كاتی هه‌ولێر، هه‌ڵبژارده‌ی = عێراق له یارییه‌كی دۆستانه ده‌بێته میوانی كوێت.
عێراق به‌ر له‌م یارییه بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ كه‌مپێكی راهێنانی له شاری هه‌ولێر كرده‌وه پێش ئه‌وه‌ی گه‌شتی كوێت بكات و بڕیاریشه ئه‌مڕۆ كاتژمێر شه‌ش و نیوی ئێواره به كاتی هه‌ولێر به‌یه‌ك بگه‌ن.
ئه‌م یارییه یه‌كه‌م ده‌بێت بۆ سریچكۆ كاتانیچی سلۆڤینی دوای وه‌رگرتنی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی عێراق، ئه‌م راهێنه‌ره 23 یاریزانی بۆ ئه‌م یارییه بانگهێشتكردووه، جگه له ئه‌حمه‌د یاسین و بڕوا نوری هیچ یاریزانێكی كوردی نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشت نه‌كراون.