به‌ ڤیدیۆ...له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا 42 هانده‌ری بارسێلۆنا بوونه‌ قوربانی

كاتژمێر 12ـی شه‌وی رابردوو پاسی هانده‌رانی بارسێلۆنا وه‌رگه‌ڕاوه‌

له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا چل و دوو هانده‌ری بارسێلۆنای ئیكوادۆر بوونه‌ قوربانی.

له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا له‌ شاری كوینكای باشووری ئیكوادۆر پاسێكی هانده‌رانی بارسێلۆنای ئیكوادۆر وه‌رگه‌ڕا و 12 هانده‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و 30 هانده‌ریش بریندار بوون.

رووداوه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 12ـی شه‌وی رابردوو به‌ كاتی هه‌ولێر روویداوه‌ دوای یارییه‌كه‌ی بارسێلۆنای ئیكوادۆری و یانه‌ی كیونكا كه‌ یارییه‌كه‌ به‌ یه‌كسان بوون كۆتایی هات.