كیلینی شێوازی راگرتنی مێسی ئاشكرا ده‌كات
جۆرجیۆ كیلینی به‌رگریكاری یانه‌ی یوڤێنتۆس، پێش هاتنی یارییه‌كه‌ی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ڕاگرتنی مێسی زه‌حمه‌ته، ده‌شڵێت: ته‌نیا یه‌ك رێگا بۆ وه‌ستاندنی مێسی شك ده‌به‌م.
بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو، له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی یوڤێنتۆس میوانداریی یانه‌ی بارسێلۆنا بكات، له یاریی چوون، بارسێلۆنا به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به یوڤێنتۆس هێنا، له یارییه‌كه‌دا مێسی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا توانی دووجار تۆڕی جیانلویجی بۆفۆن بهه‌ژێنێت.
جۆرجیۆ كیلینی به‌رگریكاری یانه‌ی یوڤێنتۆس له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت: راشكاوانه ده‌ڵێم به ته‌نیا یاریزانێك ناتوانێت مێسی رابگرێت، چونكه مێسی له كورترین ماوه ئاراسته‌ی خۆی و تۆپ ده‌گۆڕێت، دواجار شه‌رمه‌زار ده‌بیت.
كیلینی ده‌شڵێت: ته‌نیا یه‌ك رێگه بۆ وه‌ستاندنی مێسی هه‌یه، ئه‌ویش هه‌وڵدانی به كۆمه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو و پلاندارێژراو.
كیلینی گوتیشی: به‌دڵنیاییه‌وه مێسی باشترین یاریزانی جیهانه، چونكه تاكه یاریزانه كه به درێژایی 90 خوله‌ك زۆرترین مه‌ترسی له‌سه‌ر تیپی به‌رامبه‌ر دروست ده‌كات.