گه‌ڕی سێزده‌یه‌می خولی نایابی كوردستان به 3 یاری ئاگرین ده‌ستپێده‌كات
لە دوایین یارییه‌كانی قۆناخی یەكەمی ركابەرییەكانی خولی نایابی كوردستان رۆژی پێجشەممە 3 یاری بەرێوە ده‌چن.
شێروانه ـ هه‌ندرێن
شێروانە لە بەردەم ھاندەرانی لە كەلار پێشوازی لە یانەی ھەندرێنی شاری ھەولێر دەكات، یانه گه‌رمیانییه‌كه تا دێت خۆی لە ریزبەندی پێشەوە نزیك دەكاتەوە كە ئێستا بە 18خاڵ لە پلەی پێنجه‌م دێت.
شێروانه له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی (وه‌لید محه‌مه‌د) 3 یاری له نێو یاریگه‌ی خۆی كردووه، 2 سه‌ركه‌وتن و یه‌كسانبوونێكی تۆمار كردووه و توڕه‌كه‌ی به‌خاوێنی هێشتۆته‌وه و 6 گۆڵیشیان تۆمار كردووه.
ھەرچی تیپه‌كەی دڵشاد مەعروفی راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ندرێنه بە 16خاڵ لە پلەی ھەشتەم دەبندرێت و دەیەوێت بەسەركەوتن كۆتایی بە دواین یاری بھێنێت و له گه‌رمیانه‌وه به 3 خاڵ بۆ هه‌ولێری پایته‌خت بگه‌ڕێته‌وه.
زێره‌ڤانی ـ ده‌ربه‌ندیخان
لە یارییەكی تردا یانەی دەربەندیخان دوور لە ھاندەرانی لە دھۆك رووبەرووی زێرەڤانی دەبێتەوە، دەربەندیخان كە خاوەن 14خاڵە و لە پلەی نۆیەمی ریزبەندییەكە دێت و نایەوێت بە شكست دواین یاری لەم قۆناخە ئەنجام بدات و چاوی لە سەركەوتنە لەم یارییە.
خاڵی لاوازی ده‌ربه‌ندیخان له‌م وه‌رزه یارییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیه‌تی، به‌و پێیه‌ی له كۆی 6 یاری هیچ یارییه‌كی نه‌بردۆته‌وه و 3 یاری دۆڕاندووه و 3 یه‌كسانبوونیشی تۆمار كردووه، به‌ڵام له نێو یاریگه‌ی خۆی ئه‌م وه‌رزه هیچ یارییه‌كی نه‌دۆڕاندووه.
ھەرچی یانەی زێرەڤانیشە كە لە دوو یاری رابردوو بەرامبەر بە یانەكانی نەورۆز زاخۆ و تەنھا خاڵێكی بە دەستھێناوە دەیەوێت بە سەركەوتن بەسەر دەربەندیخان قەرەبووی ئەم دوویارییە بكاتەوە و به‌ره‌و پله‌كانی سه‌ره‌وه هه‌ڵبكشێت، به‌وپێیه‌ی له ئێستادا لە پلەی حه‌وته‌م بە 17 خاڵ دێت.
هه‌ولێر ـ پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
له یارییه‌كی دیكه‌دا، ھەولێر له نێو یاریگه‌ی دووه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری رووبەرووی پێشمەرگەی سلێمانی دەبێتەوە، ھەولێر بەھۆی گەری رابردووكە بەرامبەر بە ئارارات دۆرا ئێستا بە 13خاڵ لە پلەی دوازدەمین دەبندرێت، چاوی لەوەیە بەسەركەوتن خۆی لە پلەكانی دواوەی ریزبەندیەكە دووربخاتەوە.
ئەوەی تایبەتیش بێت بە پێشمەرگەی سلێمانی لە پێنج یاری رابروو تەنھا خاڵێكی كۆكردۆتەوە ئێستا بە 18خاڵ لە پلەی شەشەمی ریزبەندییەكە دەبندرێت و دەیەوێت بەبردنەوەی لە ھەولێر بگەرێتەوە سەر رێرەوی سەركەوتنەكان.