5 هۆكار سه‌ركه‌وتنی كۆتینهۆ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا مسۆگه‌ر ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی فلیپی كۆتینهۆ ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوول تێپه‌ڕ كرد له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی ئه‌مساڵ به بڕی 160 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی بارسێلۆنا كرد.
به گوێره‌ی ئامارێكی میدیایی پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی 5 هۆكار ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه سه‌ركه‌وتوو بێت.
5ـ شاره‌زا له شێوازی ئه‌سیست و گۆڵكردن:
فلیپی كۆتینهۆ له 153 یاری له پرێمه‌رلیگ، 41 گۆڵی كرد، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی یاریزانێكی به‌رازیلییه كه له پرێمه‌رلیگ تۆماری كردبێت.
كۆتینهۆ وه‌رزی رابردوو 13 گۆڵی كرد و 7 ئه‌سیستی هه‌بوو، هه‌ڵبه‌ت رۆڵێكی گه‌وره‌ی بینی له جێگیركردنی لیڤه‌رپوول له 4 یانه‌كه‌ی سه‌رووی ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ.
4ـ برسی ناسناوه‌كان:
كۆتینهۆ پێشتر له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینته‌ر میلان جامی ئیتاڵیا و سووپه‌ری ئیتاڵیای برده‌وه، به‌ڵام له ماوه‌ی 5 ساڵ له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول هیچ ناسناوێكی نه‌برده‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام بووه گه‌وره‌ترین قوربانی و له‌سه‌رجه‌م ناسناوه‌كان بێبه‌شبوو.
3ـ شێوازی یاریكردنی:
كۆتینهۆ جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ لویس سوارێزی هاوڕێی پێشووی لیڤه‌رپوول له یه‌ك تیپ یه‌كیان گرته‌وه. شێواز و رێگای كۆتینهۆ بۆ مێسی و سوارێز به‌سوود ده‌بێت، چونكه ئه‌و یاریزانه توانایه‌كی باشی له چالاككردنی هێرشبه‌رانی پێشه‌وه هه‌یه.
2ـ كۆتینهۆ له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی هانده‌ران راهاتووه:
كۆتینهۆ پێشتر كاتێك له یانه‌ی ئینته‌ر میلان و لیڤه‌رپوول یاری كردووه و له ڕووی مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ هانده‌ران زۆر لێزان و نایابه، به‌مه‌ش پێشبینی ده‌كرێت به باشترین شێوه ببێته ئه‌ستێره‌یه‌كی روحسووكی به‌رده‌م هانده‌رانی كامپ نوو.
1ـ شاره‌زا و بلیمه‌ت:
كۆتینهۆ ئێستا ته‌مه‌نی 25 ساڵه، به‌شێك له ته‌مه‌نی بچووكی پێشووی له خولی سێریا ئه‌ی و پرێمه‌رلیگ تێپه‌ڕ كرد، پێشتریش به درێسی ئیسپانیۆل 16 یاری له لالیگا كردووه و هه‌ڵگری درێسی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلیشه.